پرسیار // ئایا دروستە ژنی کوڕی برای خۆم مارە بکەم ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن دروستە ژنی کوڕی برای خۆت مارە بکەیت دوای مردنی ھاوسەرەکەی یان دوای تەلاق دان ، ھەروەک چۆن دروستە ژنی برای خۆت مارە بکەیت .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( ھیچی تێدا نییە ھەروەک چۆن دروستە ژنی برای خۆی مارە بکات ، ھیچی تێدا نییە پیاو ژنی مامی و خالی مارە بکات ، مەبەستمان ئەوەیە ژنی خال و مام ئەگەر ھیچی نزیکی لەنێوانتان دا نەبێت یان شیر خواردن ئەوا ھیچی تێدا نییە ، ژنی خاڵ و ژنی مام وەک ژنی باوک نییە .
ھەندێک خەلک وا گومان دەبەن ژنی خاڵ وەك ژنی برا نییە ئەمە ھەلەیە ، ژنی برا و خاڵ و مام ھەموویان بێگانەن ، بۆی ھەیە مارەیان بکات ئەگەر پیاوی بمرێت یان تەلاقی بدات دوای دەرچوون لە عیدە ھەروەک چۆن بۆی دروستە ژنی برا مارە بکات ، برا زۆر نزیکترە ، برا ئەگەر بمرێت یان خێزانی تەلاق بدات دروستە مارەی بکات داوای تەواو بوونی لە عیدە ، بەم شێوەیە ژنی خاڵ و ژنی مام لە پێشترن بۆ دروستی کە مارە بکرێت ، چونکە لە برا دوورترن ، ئیلا ئەگەر نزیکی تایبەت ھەبێت لە نێوانیان یان شیر خواردن ئەمە بابەتێکی ترە ، ...... )) الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله "فتاوى نور على الدرب"(3/1549) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ