سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ قەزا کردنەوە بۆ مردوو ؟

بەرواری دانان :2018-11-12 کۆدی پرسیار:812

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە نوێژ بۆ مردوو قەزا بکەیتەوە بە پارە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن نابێت نوێژ بۆ مردوو قەزا بکەیتەوە ، جا چ مردوو عوزری ھەبێت لە تەرک کردنی ھەندێک نوێژ یان عوزری نەبێت ، چونکە :

(١) ھیچ بەڵگە نەھاتوون بۆ قەزا کردنەوەی نوێژ بۆ مردوو ، شتێکی داھێنراوە .

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( دروست نییە نوێژ قەزا بکەیتەوە بۆ مردوو ، جا چ مردوو ھەندێک نوێژی تەرک کردبێت عوزری ھەبێت یان عوزری نەبێت ، ھەروەھا دروست نییە نوێژ بکەیت بە مەبەستی ئەوەی پاداشتی نوێژ بۆ مردوو بێت ، چونکە ھیچ بەلگە نەھاتوون بۆ ئەمە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد " أخرجه مسلم في صحيحه )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (9/65) .

زانایان دەڵێن دروست نییە پارە لەخەلک وەربگریت بۆ نوێژ قەزا کردنەوە بۆ مردووەکانیان ، بەلکو ئەوەی گرینگ بێت یان سوودی ھەبێت دوعا و خێر کردنەوە بۆ مردوو .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام