پرسیار // من لەناو نوێژ تووشی حەیز بووم ، ئایا واجبە لەسەرم ئەو نوێژە قەزا بکەمەوە ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن ئافرەت ئەگەر داخلی کاتی نوێژ بوو و تووشی حەیز بوو ، ئەوا واجبە لەسەری دوای پاک بوونەوە ئەو نوێژە قەزا بکاتەوە نەک ھەموو نوێژەکان ، چونکە ئافرەت قەزا کردنەوەی نوێژی لەسەر نییە لە کاتی حەیز .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەت ئەگەر تووشی حەیز بوو دوای داخل بوون بۆ کاتی نوێژ ، ئەوا واجبە لەسەری ئەو نوێژە قەزا بکاتەوە کە تووشی حەیز بووە لەو کاتە ئەگەر پاک بووەوە . )) " مجموع فتاوى ابن عثيمين " (12/218) .
ئەگەر کاتی نوێژ ھات ، دوای کاتی نوێژ تووشی حەیز بوو یان لەناو نوێژ تووشی حەیز بوو ، ئەوە دەبێت ئەو نوێژ قەزا بکاتەوە دوای پاک بوونەوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ