پرسیار // کەسێک لەناو نوێژی عیشا بیری کەوتەوە کە نوێژی مغریبی نەکردووە ، چی بکات و چۆن قەزا بکاتەوە ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن لەبیر کردنی نوێژ و ھاتنی کاتی نوێژێکی تر ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم : کەسێک نوێژێکی لەبیر کردووە ، دوای ھاتنی کاتی نوێژێکی تر بیری کەوتەوە کە نوێژی پێش ئەم نوێژەی نەکردووە ، لەم حالەتە نوێژە لەبیر کردووەکە یەکەم جار دەکات ، پاشان نوێژەکەی تر دەکات .
حالەتی دووەم : کەسێک نوێژێکی لەبیر کردووە ، لەناو نوێژی دواتر بیری کەوتەوە کە نوێژی پێش ئەم نوێژەی نەکردووە ، لەم حالەتە نوێژی خۆی تەواو دەکات و پاشان نوێژە لەبیر کراوەکە دەکات .
حالەتی سێیەم : کەسێک نوێژێکی لەبیر کردووە ، دوای ھاتنی کاتی نوێژی تر و تەواو کردنی ئەو نوێژە بیری کەوتەوە کە نوێژی پێش ئەم نوێژەی نەکردووە ، لەم حالەتە نوێژە لەبیر کراوەکە دەکات .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەو ئیمامەی نوێژی عصری لەبیر کردووە و چووە ناو نوێژی مغرب ، لەناو نوێژی مغرب بیری کەوتەوە کە نوێژی عصری نەکردووە ، لەم حالەتە نوێژی مغرب تەواو دەکات پاشان نوێژی عصر دەکات ، نوێژی عصری دروستە ، پێویست ناکات نوێژی مغریب ببڕێت چونکە چووتە ناو نوێژ ، ئەگەر چووە ناو نوێژ نابێت ببڕێت ئیلا ئەگەر عوزرێکی شەرعی ھەبێت . )) "مجموع الفتاوى" (12/219) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ