پرسیار // ئایا ياری " پوبجی " حەڕامە ؟ حوکمی ئەو كەسە چييە كە پێشتر يارييەكەی نەكردووە بەلام دەلێت : مادەم يارييەكە حەڕام كرا ئێستا دەكەم و زياتريش دەكەم ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن ئەسڵ وایە یاری پۆپجی و ھەر یارییەکی تر ڕێگە پێدراوە ، ئیسلام ڕێگری ناکات لەشتێکی ڕێگەپێدراو خۆشی پێ ببەیت ، ئیلا لەم دوو حالەتە نەبێت :
حالەتی یەکەم : ئەم یارییە نەبێتە ھۆکار بۆ تەرک واجبەکان ، وەک : نوێژ و چاکە کردن لەگەڵ دایک و باوک و ..... ، ھتد .
حالەتی دووەم : خودی یارییەکە شتی حەڕامی تێدا نەبێت ، وەک :
(١) شەڕ کردنی خەلکی سەر زەوی لەگەڵ فریشتەکان و خوای گەورە ، یان طعن دان لەخوای گەورە و فریشتەکان .
(٢) بەگەورە دانای خاچ لەناو یارییەکە و بەکەم دانانی مەککە و مەدینە ، وەک : ئەگەر مەککە گولە باران بکەیت یان مزگەوت ٢٠٠ خاڵت بۆ دەنووسرێ بەڵام شارێکی تر ٢٠ یان ٣٠ خاڵت بۆ دەنووسرێ .
(٣) یارییەکە بێ ڕەوشتی و سفۆر و ماچ کردن و زینا و پێشەکییەکانی زینای تێدا بێت ، ئەمەیان نابێت .
(٤) یارییەکە مۆسیقا و شتی تری خراپی تێدا نەبێت ، بەتایبەتی لایەنی عەقیدە و ڕەوشت چونکە زۆر کاریگەری لەسەر مناڵ و خەلک دەبێت .
(٥) ........ (...) .......
سەبارەت بە حوکمی ئەو کەسەی دەڵێت : مادەم يارييەكە حەڕام كرا ئێستا دەكەم و زياتريش دەكەم .
زانایان دەلێن یەکێک لە گرینگترین بنچینەکانی ئەھلی سونە ئەوەیە کە کەس کافر ناکەن بە تاوانی گەورە بێجگە لە شیرکی گەورە نەبێت .
زانایان دەلێن کەسێک کە تاوان دەکات ئەم چوار حالەتانەن :
حالەتی یەکەم : کەسێک تاوان دەکات و تاوانەکە حەلال دەکات شوێن ھەواو ئارەزووی خۆی دەکەوێت ، وە دەزانێت بەلگە ھاتووە بۆ حەڕامی ئەم تاوانە یان ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری و ھیچ شوبھە نەماوە لەسەری ، ئەمەیان کوفرە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .
حالەتی دووەم : کەسێک تاوان دەکات و تاوانەکەی پێ حەلالە بەلام بەلگەی لەدەستە یان تأویلی ھەیە ، ئەمەیان کافر نابێت چونکە تأویلی ھەیە .
حالەتی سێیەم : کەسێک تاوان دەکات چونکە تاوانە و حەڕامە یان حەڕامکراوە ، دەلێن ئەمە کوفرە چونکە ڕقی لە دین و ڕقی لەو حەڕام کراوەیە " واتە ڕقی لەوەیە کە حەڕامکراوە " ، ھەر کەسێک ڕقی لە دین بێت یان حوکمی خوای پێ ناخۆش بێت کە فلانە شت حەلالە و فلانە شت حەڕامە ئەوە کوفرە پەنا بەخوا .
حالەتی چوارەم / کەسێک تاوان دەکات و باوەڕی وایە خوای گەورە حەڕامی کردووە و حەڕامە ، وە خۆشی بە تاوانبار دەزانێ و شوێن ھەواو ئارەزووی خۆی کەوتووە بۆ تاوان ، ئەمەیان کوفر نییە .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر بەندە تاوانی کرد باوەڕی وایە خوای گەورە لەسەری حەڕام کردووە ، وە باوەڕی وایە دەبێت ملکەچ ببێت لەبەر ئەوەی خوا حەڕامی کردووە و واجبی کردووە ، ئەمەیان کافر نییە .
ئەگەر باوەڕی وابێت خوای گەورە حەڕامی نەکردووە یان حەڕامی کردووە بەلام ڕێگری قبوول کردنی ئەم حەڕامە بکات ، پشتی خۆی لەوە بکات ملکەچ ببێت بۆ خوا ، ئەمەیان یان ئینکاری دەکات یان عینادی دەکات .
لەبەر ئەوە دەلێن : ھەر کەسێک سەر پێچی بکات وەک شەیتان ئەوە کوفری کردووە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .
ھەر کەسێک سەر پێچی بکات ئارەزووی لێ بێت ، ئەوە تووشی کوفر نەبووە لای ئەھلی سونە بەلکو خەوارج کافری دەکەن .
ھەر کەسێک حەڕامێک بکات بە حەلال بزانێت ، ئەوە کافرە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، چونکە ئیمانی بە قورئان نەھێناوە ئەوەی حەڕام حەلال دەکات ، ھەروەھا ئەگەر حەرام حەلال بکات کافرە ئەگەر بە کردەوەش نەکات ھەر کافرە . ..... )) "الصارم المسلول" (3/971) .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک باوەڕی وابێت شتێک حەلالە کەچی ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر حەڕامی ، وە حوکمەکەش دیار بێت لەناو موسلمانان ، وە شوبھەکانیش لاچوو بێت لەسەر دەقەکان ، وەک حەڕامی گۆشتی بەراز و زینا و شتی تری وەک ئەمانە کە جیاوازی تێدا نییە لە نێوان زانایان ، ئەوە کوفرە .
ھەروەھا ئەگەر خوێنی خەلک حەلال بکات و مالیان لێ وەربگرێت بێ شوبھە و تأویل ئەمەش کوفرە .
بەلام ئەگەر تأویلیان ھەبێت وەک خەوارج باسمان کرد زۆربەی زانایان حوکمیان بەسەر نەداوە بە کوفر ، کەچی خوێن و مالی موسلمان حەلال دەکەن ، ئەم کردەوەیە دەکەن بۆ لە خوا نزیک بوون . )) "المغني" (9/ 11-12) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک پێی ناخۆش بێت بەوەی کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت پێی ھاتووە یان شتێک لەوەی کە پێغەمبەر پێی ھاتووە ئەوە ھەلگەڕاوەیە لە دین ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ )) کردەوە ھەمووی پووچ نابێت ئیلا بە ھەلگەڕانەوە نەبێت لە دین . )) "الشرح الممتع" (15/ 66) .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( گومانی تێدا نییە کە تاوان ھۆکارە بۆ تووش بوون بە کوفر ، ھەروەک ھەندێک لە پێشینان دەلێن : تاوان پێشەکییە بۆ کوفر و دەت گەینێتە کوفر ، نەھی کراوە لە تاوان لە ترسی ئەوەی تووشی ئەو کوفر ببیت کە کردەوە پووچ دەبێت .)) "مجموع الفتاوى" (7/ 494) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ