پرسیار // حوکمی نوێکردنەوەی دەست نوێژ ئەگەر نوێژی سونەتی کردبێت بە دەست نوێژی پێشوو ؟ یان دوو نوێژ جمع کرابێت ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن سونەتە دەست نوێژ نوێ بکرێتەوە بەڵام دەبێت نوێژی کردبێ بەدەست نوێژی پێشوو ، جا چ نوێژی سونەت بێت یان واجب .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو ھاوەڵانی ئێمە یەك دەنگن لەسەر سونەتی نوێ کردنەوەی دەست نوێژ ، ئەویش ئەوەیە دەست نوێژت ھەیە ، پاشان دەست نوێژ دەگریت بێ ئەوەی دەست نوێژت شکا بێت .
کەی سونەتە ؟ پێنج ڕوو ھەیە : ڕاسترینیان ئەوەیە ئەگەر نوێژی کرد بە دەست نوێژی یەکەم ، جا چ نوێژی واجب بێت یان سونەت . )) "المجموع" (1/495) .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەسێک نوێژی نەکردبێت بەو دەست نوێژە ، سونەت نییە بۆی دەست نوێژ دووبارە بکاتەوە ، بەلکو دەست نوێژ نوێکردنەوە لەم حالەتە بیدەعەیە ، پێچەوانەی سونەتی پێغەمبەرە ، .... ))
زانایان دەڵێن لەم دوو حالەتە سونەت نییە دەست نوێژ نوێ بکرێتەوە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر نوێژێک تابع بوو بۆ نوێژێکی تر ، ئەوا سونەت نییە دەست نوێژ نوێ بکرێتەوە لەم حالەتە ، وەک : سونەتی ڕواتب لەگەڵ نوێژی واجب ، یان نوێژی تەڕاویح لەگەڵ نوێژی ویتر .
حالەتی دووەم : ئەگەر دوو نوێژ کۆ کرابنەوە " واتە : جمع " ، وەک : نوێژی نیوەڕۆ و عصر ، یان نوێژی مغرب و عیشا .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جێگیر بووە بە متواتری نوێژی بە موسلمانان کردووە لە ڕۆژی عەرەفە ، نوێژی نیوەڕۆ و عصر پێکەوە ، ھەزارەھا کەس نوێژی بەدوای کردووە کەس ژمارەیان نازانێت ئیلا خوا نەبێت ، کاتێک سەلامی داوە لە نوێژی نیوەڕۆ ، نوێژی عصری پێیان کرد ، دەست نوێژیان نوێ نەکردەوە ، وە فەرمانی بە کەس نەکردووە ، ئەمە بەلگەیە کە نوێکردنەوەی دەست نوێژ سونەت نییە ، ....
ھەندێک جار نوێژی واجبی دەکرد پاشان سونەت ، وە ھەندێک جاریش سونەتی دەکرد پاشان واجب ، ھەندێک جاریش واجبی دەکرد پاشان واجبێکی تر ، ھەموو ئەمانە بەیەک دەست نوێژ .
ھەروەھا موسلمانان نوێژیان کردووە بەدوای لە ڕەمەزان بەیەک دەست نوێژ ، چەند جار .
موسلمانان دەست نوێژیان ھەڵدەگرت لەسەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، پاشان نوێژیان دەکرد ئەگەر تووشی بێ دەست نوێژی نەبووانا ، ھەروەک فەرموودەی ڕاست ھاتووە لەسەر ئەمە ، نقل نەکراوە لێی فەرموودەی ڕاست و لاواز ، کە فەرمانی کردبێت بە دەست نوێژ ھەڵگرتن بۆ ھەموو نوێژێک ، ئەو وتەی دەڵێت سونەتە دەست نوێژ نوێ بکەیتەوە لەم حاڵەتە پێویستی بە بەڵگەیە . )) " مجموع الفتاوى " (21/371-372) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ