سەردێری پرسیار: ئایا ھێلکەی ھەموو باڵندەیەک حەڵاڵە ؟

بەرواری دانان :2018-11-14 کۆدی پرسیار:826

پرسیار:

پرسیار // ئایا ھێلکەی ھەموو باڵندەیەک حەڵاڵە ؟ حوکمی خواردنی ھێلکەی باز ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن ھەر باڵندەیەک گۆشتی حەڵاڵ بێت ، ھێلکەشی حەڵاڵە ، ئەگەر گۆشتی حەڕام بێت ھێلکەشی حەڕامە .

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە : (( ئەگەر ھێلکە دەرچوو لە ئاژەڵێک گۆشتی بخورێت و زیندوو بێت ، یان دوای سەربڕینی بە شێوەیەکی شەرعی ، یان دوای مردنی لەوانە بێت کە پێویستی بە سەربڕین نەبێت وەک ماسی ، ئەوا ھێلکەی دەخورێت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ئیلا ئەگەر ھێلکەی پووچ بووبێت . )) "الموسوعة الفقهية" (5 /153) .

باز یەکێکە لەو باڵندانەی کە گۆشتی حەڕامە ، کەواتە ھێلکەشی حەڕامە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام