سەردێری پرسیار:ئایا ئیمام چی بکات ئەگەر دەست نوێژی شکا لەناو نوێژ ؟

بەرواری دانان :2018-11-15 کۆدی پرسیار:827

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئیمام چی بکات ئەگەر دەست نوێژی شکا لەناو نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // ئەگەر ئیمام دەست نوێژی شکا کەسێک لە جێگای خۆی دادەنێت ، ئەگەر لە ڕکوع بوو یان سوجدە دەبێتەوە سەری بەرز بکاتەوە بێ تکبیر ، چونکە نوێژی بەتاڵە ، جێگری ئیمام نوێژ بە خەلک دەکات و نوێژەکەیان دروستە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەم حالەتە ئیمام واز لە نوێژ دەھێنێت ، وە فەرمان دەکات کەسێکی تر لە جێگای خۆی دادەنێت و نوێژ بۆ خەلک تەواو دەکات . )) " فتاوى الشيخ ابن عثيمين " (15/154)

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت : (( ئەگەر ھۆکار بۆ ئیمام دروست بوو کەسێک لە جێگای خۆی دابنێت لە ڕکوع یان سوجدە ، ئەوا دەبێت کەسێک لە جێگای خۆی دابنێت ، ھەروەک چۆن کەسێک لە جێگای خۆی دادەنێت کاتی قیام " حالەتی قورئان خوێندنەوە " و حالەتی تر ، جێگری ئیمام سەری بەرز دەکاتەوە لە سوجدە بە تکبیر " واتە اللە أکبر " ، وە ئیمام سەری بەرز دەکاتەوە بێ تکبیر ، بۆ ئەوەی شوێنی نەکەون ، نوێژی خەلک بەتاڵ نابێت ئەگەر سەری خۆیان بەرز بکەن بە تکبیر و سەربەرز کردنی ئیمام " واتە ئەو ئیمامەی کەسێکی لە جێگای خۆی دادەنا" )) " الموسوعة الفقهية الكويتية " (3/253) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام