پرسیار // حوکمی کون کردنی لووت " لوت سمین " ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن دروستە لووت کون بکەی بۆ ڕازندنەوە وەک گوێ ، ئەگەر عادەتی خەلک وابێت لووتیان بڕازێننەوە وەک گوێ .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست گوێ کون کردن دروستە هیچی تێدا نییە ، چونکە ئەمە مەبەستێکە دەگات بە خۆ ڕازاندنەوە بە شتێکی ڕێگه پێدراو ، وە جێگیر بووە کە هاوەلان گوارەیان هەبووە و لە گوێیان کردووە ، ئەم ئازاردانەش ئازاردانێکی کەمە ، ئەگەر لەتەمەنی منالی گوێی کون بکات چاک بوونەوەی گوێی زووتر دەبێت .
بەلام سەبارەت بە کون کردنی لووت من هیچ وتەی زانایانم لەبیر نییە ، بەلام وەک ئێمە دەیبینین گۆڕینی دروست کراو شێواندنە ، لەوانەیە بێجگە لە ئێمە بەم شێوەیە نەبینێت ، ئەگەر ئافرەتێک لە شارێک بێت لەو شارە گوارە لە لووت کردن جوانی بێت و خۆیانی پێ بڕازێنن هیچی تێدا نییە لووتی کون بکات و گوارەی تێ بکات )) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۱۱ سؤال رقم ٦۹
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( گوارە لە لووت کردن دروستە ، چونکە کون کردنی لووت بۆ جوانی یە ، نەک بۆ گۆڕینی دروست کراوی خوای گەورەیە . )) فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء" (24/36) .
عبدالمحسن عباد خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر عادەتی خەلک وابێت خۆیان بڕازێننەوە پێی وەک گوێ ، ئەوە ئەوە ھیچی تێدا نییە ، ... )) شرح سنن ابو داود .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ