پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت تووشی لەش گرانی بووە خواردن بخوات و خواردنەوە بخواتەوە و شیر بدات بە مناڵ ؟
وەلام // ھەموو زانایان یەک دەنگن کە لەش گران لاشەی خاوێنە و عەرەقی خاوێنە ھەروەھا ئەو ئافرەتەی تووشی حەزیش بووە عەرەقی خاوێنە .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابن منذر دەلێت : عەوامی ئەھلی عیلم ھەموویان یەک دەنگن کە عەرەقی لەش گران خاوێنە ، جێگیر بووە لە ابن عمر و ابن عباس و عائشە و بێجگە لە ئەمانە ، وە عائشە دەلێت : عەرەقی ژنی حەیزدار خاوێنە ئەمە وتەی شافعی و مالک و اصحاب الرأی ، وە جیاوازی لە بێجگە ئەوان نقل نەکراوە ، نقل کراوە ئەبو ھریرە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت پێی گەیشتووە لە ڕێگایەکی مەدینە لەش گران بووە ، دەلێت : خۆم شاردەوە و چووم خۆم شۆرد ، پاشان گەڕامەوە فەرمووی : لە کوێ بووی ئەی ئەبو ھریرە ؟ وتی : لەش گران بووم و پێم خۆش نەبوو لە لات بم بە لەش گرانی ، فەرمووی : سبحان اللە ئیماندار پیس نابێت . )) المغنی
لەش گران خاوێنە و پیس نییە دروستە خۆشۆردن دوا بخات تاوانبار نابێت ، بەلام بەداخەوە خەلکانێک بەناو دین کەوتوون فەتوا دەدەن بێ ئەوەی زانستیان ھەبێت بە تایبەتی پیرەژن ، دەلێن : نابێت لەش گران خواردن بخوات و بەلکو لەش گران پیسە و نابێت دەست لەشتیش بدات ، وە نزیکە بلێن لەش گرانی کافرە بەلام دوعا لە بێجگە لەخوا بکەی دروستە ! ڕاستە پیرەژن و پیرەمیرد ڕێزێکی تایبەتیان ھەیە لە ئیسلام بەلام بۆیان نییە بێ زانست فەتوا بدەن و شت حەلال و حەرام بکەن و بە ئارەزووی خۆیان بەناو دین بکەون ، ئێمە لە سەردەمێکین وا باوە ھەر شتێک ھیچ ئەسل و ئەساسی نەبێت و دین نەبێت خەلک دەلێن ئەمە وتەی پیرەژنە ، وای لێ ھاتووە خەلکانێک دەلێن ھەر شتێک پیرەژن بلێت پێچەوانەی بکە ئیلا سونەتت پێکاوە ، یەکێک لە پێشینەکان دەلێت : من نیوەی زانست لە نەزانان فێر بووم ، لێیان پرسی چۆن لە نەزانان فێری زانست بوویت ؟ فەرمووی : ئەوەی نەزان دەیکرد من پێچەوانەی ئەوانم دەکرد .
پێرەمێرد و پێرە ژن ھەن نموونە و پێشەوای چاکن بۆ خەلک و بەلکو پێشەوان بۆ مامۆستای ئاینیش ، بەلام ھەندێکی تریش ھەن ئەمە حالیانە خوا ھیدایەتیان بدات ، ئەوەی گرینگ بێت ھەموو موسلمانێک بزانێت ئەوەیە کە فەتوا دان بێ زانست تاوانێکی زۆر زۆر گەورەیە ڕۆژی قیامەت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت ، نابێت بێ زانست فەتوا بدەیت وە نابێت بێ زانست پێچەوانەی نەزانیش بکەیت ، چونکە ئەسل لە عیبادەت ڕاوەستانە ئیلا بەلگەی ڕوون و ئاشکرات لە لابێت ، وە نەزان ھەموو شتێکی ھەلە نییە ھەندێک ڕاستی و حەقی لە لایە چۆن دەبێت کوێرانە پێچەوانەی بکەیت بێ زانست .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ