پرسیار // حوکمی بەکارھێنانی ئاوی زەم زەم بۆ دەست نوێژ و خۆشۆردن و لادانی پیسایی ؟
وەڵام // ھەموو ئاوێک پاکە و ھەموو ئاوێک دروستە بۆ دەست نوێژ و خۆشۆردن و لادانی پیسایی بەکار بھێنی ، ھەتا ئاوی زەم زەمیش ، جگە لەوە نەبێت ھەندێک زانا دەڵێن باشتر وایە ئاوی زەم زەم بۆ خۆ خاوێن کردنەوە بەکار نەھێنیت .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە ئاوی زەم زەم مەزھەبی جمھور وەک مەزھەبی ئێمەیە ، مەکروھ نییە دەست نوێژ و غوسلی پێ بکەیت ، لە ئەحمەد ڕیوایەت نقل کراوە بە مەکروھی داناوە ، چونکە لە عباس نقل کراوە خوا لێی ڕازی بێت ، دەفەرمووێت لە لای ئاوی زەم زەم : " بە حەڵاڵی نازانم بۆ خۆشۆردن ، بەلکو بۆ ئەوانە حەڵاڵە کە دەخۆنەوە . " بەڵگەی ئێمە بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا ھاتوون گشتین ھەموو ئاوێک دروستە بێ جیاوازی ، بەردەوام موسلمانان دەست نوێژیان گرتووە بە ئاوی زەم زەم بێ ئەوەی ئینکاری بکرێت ، ئەوەی لە عباس نقل کراوە ڕاست نییە ، بەڵکو لە باوکی عبدالمطلب نقل کراوە ، ئەگەر لە عباسیش جێگیر بووبێت نابێت واز لە دەقەکان بھێنیت لەبەر وتەی عباس ، ھاوەڵانی ئێمە وەڵامیان داوەتەوە دەڵێن : باسی ئەو حالەتەیە کاتی تەنگانە ئاو کەم بێت بۆ خواردنەوە لەبەر زۆر ئەوانەی دەخۆنەوە . )) المجموع ج٢ لاپەڕە ٢٧ ، دار الکتب العلمیة .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئاوی زەم زەم دروستە دەست نوێژی پێ بگریت و خۆتی پێ خاوێن بکەیت ، ھەروەھا خۆشۆردنی لەشگرانیش ئەگەر پێویستی پێی ھەبوو . )) مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز ج١٠ لاپەڕە ٢٧
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ