سەردێری پرسیار:حوکمی تەداوی کردن بە ژەھر چییە ؟

بەرواری دانان :2018-11-17 کۆدی پرسیار:834

پرسیار:

پرسیار // حوکمی تەداوی کردن بە ژەھر چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان دوو وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان دەڵێن دروستە تەداوی بە ژەھر بکەیت ئەگەر پێویستی کرد ، چونکە زۆربەی جار کاریگەری نییە لەسەر خراپی و زیان بۆ کەسەکە ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی و حنابلەیە .

دووەم : ھەندێک زانا دەڵێن حەڕامە تەداوی بە ژەھر بکەیت ، کە ئەمە وتەی ھەندێک حەنەفی و شافعی یە .

مبارەکفوری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ماوردی و بێجگە لە ماوردی دەڵێن : ژەھر چوار بەشە :

یەکەم : ژەھر ھەیە کەم و زۆری مرۆڤ دەکوژێت ، ئەوا خواردنی حەڕامە و بۆ شتی تریش ، وەک وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ "

دووەم : ژەھر ھەیە زۆری یەکەی مرۆڤ دەکوژێت ، ئەگەر کەم بێت مرۆڤ نا کوژێت ، خواردنی زۆریەکەی کە مرۆڤ دەکوژێت حەڕامە بۆ خواردن و شتی تر ، کەمەکەی ئەگەر سوودی ھەبێت بۆ تەداوی ئەوا دروستە بخۆیت .

سێیەم : ژەھر ھەیە زۆرینەی خەلک پێی دەمرێت ، وە ھەشە نامرێت ، حوکمەکەی وەک حوکمی پێشترە .

چوارەم : ژەھر ھەیە زۆرینەی خەلک پێی نامرێت ، وە ھەیە دەمرێت ، ..... )) " تحفة الأحوذي " ( 6 / 167 ) .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر بە زۆری خواردنی ژەھر یان بەکارھێنانی بمرێت یان شێت بێت ، ئەوا دروست نییە بخۆیتەوە ، ئەگەر بەزۆری لێی سەلامەت بیت و سوودی ھەبێت یان ئومێدی سوودی ھەبێت ، ئەوەی لەپێشتر ئەوەیە کە دروستە بخۆیتەوە بۆ لادانی ئەوەی ترسناکتر وەک دەرمانەکانی تر .

ئەگەری ئەوەشی ھەیە ڕێگەپێدراو نەبێت ، چونکە نەفسی خۆی دەخاتە مەترسی بە ھیلاک چوون ، ...

یەکەم ڕاسترە ، چونکە زۆر دەرمان ھەن لێی دەترسی ، کەچی ڕێگەپێدراوە بۆ لادانی ئەوەیە کە زیانی زیاتر . )) "المغني" ( 1 / 447 ) .

کەواتە زانایان دەڵێن دروستە ژەھر بەکار بھێنی بۆ تەداوی ئەگەر سوودی ھەبوو ، بەڵام دەبێت بە سەرپەرشتی و چاودێری پزیشک بێت بۆ ئەوەی دیار بکات چەند پێویستە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام