سەردێری پرسیار:حوکمی ھەڵواسینی خاچ " صلیب " ؟

بەرواری دانان :2018-11-18 کۆدی پرسیار:837

پرسیار:

پرسیار // ئایا موسلمان صلیب " واتە : خاچ " هەلواسێت تووشی کوفر دەبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن خاچ هەلواسین کەمترین شت ئەوەیە بڵێیت حەڕامە ، بەلگە :

(١) عن عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قالت : " إِنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَمْ يَكُنْ يَتْرُكُ فِي بَيْتِهِ شَيْئًا فِيهِ تَصَالِيبُ إِلا نَقَضَهُ " . رواه البخاري (5952) .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ھیچ شتێکی لە ماڵەوە خاچی لەسەر بوایا نەی دەھێشت ئیلا لایدەدا و ڕەشی دەکردەوە .

(٢) قال النبي صلى الله عليه وسلم " من تشبه بقوم فهو منهم " رواه أبو داود ( 3512 ) وصححه الألباني .

واتە : ھەر کەسێک خۆی وەک ھەر قەومێک لێ بکات ئەوە لەوانە .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمەیان کەمترین حالەت ئەوەیە کە حەڕامە خۆت بچووێنی بە کافرەکان ، ئەگەر چی ڕووکەشی فەرموودەکە مانای کوفر ھەلدەگرێت بە خۆ چوواندنیان . )) " اقتضاء الصراط المستقيم " 1/237 .

خاچ ھەڵواسین ئەم حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : ئەگەر خاچ هەلواسێت زۆری لێ بکرێ بۆ کوشتن ، لەم حالەتە تووشی شیرک نەبووە وە تاوانبار نابێت .

حالەتی دووەم : ئەگەر خاچ هەلواسێت نەزانێت حەرامە ، ئەوا تووشی شیرک نەبووە تاوانبار نابێت ، بەلام موسلمان دەبێت پرسیار بکات .

حالەتی سێیەم : ئەگەر خاچ هەلواسێت خۆی بەموسلمانیش دابنێت بەلام باوەڕی وایە عیسی سەلامی خوای لێ بێت لە خاچ دراوە ، وە بزانێت ئایەت هاتووە دەفەرمووێت : نەکوژراوە وە لە خاچ نەدراوە ، ئەمە کوفری گەورەیە وە بەدرۆخستنەوەی ئایەتی قورئانە ، ئەگەر خاچیش هەلنەواسێت هەر تووشی کوفر گەورە بووە .

حالەتی چوارەم : ئەگەر خاچ هەلواسێت باوەری وابێت عیسی سەلامی خوای لێبێت لە خاچ دراوە بەلام نازانێت کە لە خاچ نەدراوە وە نازانێت ئایەت هاتووە ، وە کەمتەرخەمیش نەبووە بەلکو بەخەیاڵیشی دا نەھاتووە ، لەم حالەتە تووشی کوفر نەبووە تاوانبار نابێت چونکە نەی زانیووە .

عبدالرحمان بن ناصر براك دەفەرمووێت : (( حەڕامە لەسەر موسلمان خاچ ھەڵواسێت ، ئەگەر ھەڵواسێت بۆ ئەوەی دیار بخات گاورە ، ئەمەیان دیار و ئاشکرا کردنی و موافەقەیە بە دینی گاورەکان ، موافەقەی دینی گاورەکان کوفرە ، ئیلا ئەگەر ترسی لەسەر نەفسی خۆی ھەبێت ، ئەوە زۆری لێکراوە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " مَنْ كَفَرَ بِاللَّهِ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِهِ إِلا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالأِيمَانِ " [النحل: 106].

وە ھەر کەسێک ھەڵواسێت نەزان بێت ، ئەوە عوزری ھەیە بە نەزانین ، ...... ))

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام