پرسیار // ئایا دروستە یەکێک شتێکی خراپ یان شەری بەسەر دا بێت کەسێک بلێت خوا لێی گۆڕی و ئەمەی بەسەری ھێنا ؟
وەلام // ئەم وتەیە ئەم دوو حالەتەی ھەیە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر مەبەستی ڕەخنە گرتن بێت لە خوا و طعن دان بێت لە خوا و گومانی خراپ پێ بردن بێت ، ئەمەیان کوفرە پەنا بەخوا .
حالەتی دووەم : ئەگەر ئەم مەبەستەی پێشووی نەبێت ، دەلێین باش نییە خراپە و شەڕ بدەیتە پال خوای گەورە .
گومانی تێدا نییە شەڕ و خێر ھەموویان لە ژێر قەدەری خوای گەورەدان ، وەک مەجوسی نالێین دروستکەرێکی تری شەر هەیە بەلکو دەلێین یەک دروستکەر هەیە و دەلێین خێر و شەر لە ژیر دەستی خوای گەورە دایە ، بەلام وەک ئەدەب جوان نییە شەڕ بدەیتە پاڵ خوای گەورە .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( اهدنا الصراط المستقیم * صراط الذین ٲنعمت علیهم غیر المغضوب علیهم ))
بۆ نیعمەت و باشی فەرمووی : (( ٲنعمت )) ئەوانەی کە تۆ نیعمەتت لە گەل کردوون ، لێرە فەرمووی تۆ " واتە خوای گەورە " ، بەلام بۆ غەزەب و گومڕای فەرمووی : (( المغضوب علیهم )) نەی فەرموو : (( غضبت علیهم )) واتە : نەی فەرموو ئەوانەی کە تۆ غەزەبت لێیان کردووە .
ھەروەھا خوای گەورە سەبارەت بە ئیبراھیم علیە السلام دەفەرمووێت : (( وٳذا مرضت ...)) واتە : ئەگەر من نەخۆش بووم ، نەی فەرموو : (( واذا ٲمرضنی ... )) واتە : خوای گەورە منی نەخۆش کرد .
جنۆکەش بە هەمان شێوە وتیان : (( وانا لا ندری ٲشر ٲرید بمن فی الارض ٲم ٲراد بهم ربهم رشدا ))
بکەری " کارایی " ویستنی شەر دیار نییە ، بەلام ویستنی خێر و باشی دیارە کە دایانە پال خوا ، وە چەندین ئایەتی تر بەم شێوەیە هاتوون شەڕیان نەداوەتە پال خوای گەورە .
ھەروەھا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( والشر لیس الیك )) رواە مسلم (۷۷۱) .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەهاتووە لە قورئان و سونەت شەڕیان درابیتە پاڵ خوای گەورە ، ئیلا لەم سێ حالەتانە نەبێت : .....
یەکەم : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( اللە خالق کل شئ )) [ الزمر : ٦٢ ] ، واتە : خوای گەورە دروستکەری هەموو شتێکە ، وە هەروەها ئەو ناوانەی کە پێکەوەن كالمعطی المانع ، و الضار النافع ، المعز المذل ، الخافض الرافع ، ئەم ناوانە ناکرێ یەکێکیان بە تەنها باس بکرێ ، هەردووکیان پێکەوە دەلالەت لەسەر عموم دەکەن ، هەر شتێک لە بووندابێت ڕەحمەت و سوود بێت ئەوە چاکەی خوای گەورەیە ، هەر شتێک بێجگە لە سوود و ڕەحمەت بێت ئەوە لە دادپەروەری خوای گەورەیە ، هەموو نیعمەتێکی چاکەیە ، وە هەمووی نەخۆشی دادپەروەرییە ، ....
دووەم : بکەر " کارا " دیار ناکەیت ، وەک وتەی جن (( وٲنا لا ندری ٲشر ٲرید بمن فی الارض ٲم ٲراد بهم ربهم رشدا )) [ الجن : ١٠ ] ، وە هەروەها وەک سورەت فاتحە کە دەفەرمووێت : (( صراط الذین انعمت علیهم * غیر المغضوب علیهم و لا الضالین )) [ الفاتحە : ٧ ] وە هەروەها سورەتی تری وەک ئەمانە.
سێیەم : دەدەیتە پاڵ سەبەب ، وەک وتەی خوای گەورە کە دەفەرمووێت : (( و من شر ما خلق )) [ الفلق : ٢ ] ، وەک وتەی تری خوای گەورە کە دەفەرمووێت : (( فٲردت ان ٲعیبها )) [ الکھف : ٧٩ ] . ...... )) مجموعە الفتاوی ج٨ لاپەڕە ٩٤ ــ ٩٥
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ