سەردێری پرسیار:ئایا پێغەمبەران تووشی لەش گرانی دەبن لە خەودا ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:84

پرسیار:

پرسیار // ئایا پێغەمبەران تووشی لەش گرانی دەبن لە خەو دا ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەبارەت بە تووش بوونی پێغەمبەران سەلامی خوایان لێ بێت بە لەش گرانی لە خەودا سێ وتە هەیە :

یەکەم // هەندێک لە زانایان دەلێن پێغەمبەران تووشی لەش گرانی نابن ، بەلگه :

(ٲ) فەرموودەی ٲبی قتادة ان النبی صلی الله علیه وسلم قال : (( الرؤیا الصالحة من الله والحلم من الشیطان )) رواە البخاری (۳۲۹۲) ، مسلم (۲۲٦۱) .

واتە : خەونی خۆش لە لایەن خوای گەورەوەیە ، وە خەونی ناخۆش لە شەیتانەوە .

ئەم فەرموودەیە خەونی ناخۆشی داوەتە پال شەیتان ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت پارێزراوە لە شەیتان ، کەواتە ناگونجێت تووشی لەش گرانی ببێت لە خەودا.

(ب) عن ام سلمة قالت : (( کان رسول اللە صلی الله علیه وسلم یصبح جنبا من غیر احتلام ثم یصوم )) رواە مسلم (۱۱۰۹) .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت تووشی لەش گرانی بوو ، لەش گرانی بێجگە لە خەو ( واتە لەش گرانییەکە هی جووت بوون بوو ) پاشان بە ڕۆژوو دەبوو .

ئەم فەرموودەیە دەلێت تووشی لەش گرانی بوو بێجگە لە خەو دا ، بەلگەیە کە تووشی لەش گرانی خەو نابێت ، تەنها تووشی لەش گرانی دەبێت بە جووت بوون .

(ج) ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت دەلێت : (( ماحتلم النبی قط ، ٳنما الاحتلام من الشیطان ))

واتە : پێغەمبەر تووشی لەش گرانی نەبووە لە خەودا ، تووش بوون بە لەش گرانی لە خەودا لە شەیتانەوەیە .

دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن پێغەمبەرانیش تووشی لەش گرانی دەبن لە خەودا ، بەلگە :

(ٲ) عن ام سلمە دەلێت (( کان رسول اللە صلی الله علیه وسلم یصبح جنبا من غیر احتلام )) رواە مسلم (۱۱۰۹) .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت تووشی لەش گرانی بوو ، لەش گرانی بێجگە لە خەو ( لەش گرانییەکە هی جووت بوون ) پاشان بە ڕۆژوو دەبوو .

ئەم حەدیسە دەلێت تووشی لەش گرانی بوو بێجگە لە لەش گرانی خەو ، ئیشارەتە بۆ ئەوەی کە لەخەونیش دا تووش دەبێت .

(ب) الاحتلام : لەش گرانی لە خەودا لە شەیتانەوە نییە ، بەلکو هاتنە خوارەوەی منی پێی دەلێن الاحتلام ، ئەگەر لە خەو دا جووت بوون نەبینێت وە مەنی بێتە خوارەوە ، ئەمە تووشی لەش گرانی بووە .

(ج) هەروەها ئەوەی لە ابن عباسەوە نقل کراوە ڕاست نییە ، چونکە ئەم نقل کردنە لە ڕێگای ابراهیم بن اسماعیل بن ابی حبیبة ، ابن معین دەلێت : لیس بشئ . بخاری دەلێت : منکر الحدیث . ان حبان دەلێت : کان یقلب الاسانید . دار قطنی دەلێت : متروك . البانی دەلێت : سەنەدەکە باطله .

سێیەم // هەندێک زانای تر دەلێن ئەگەر مەبەست بە لەش گرانی تەنها هاتنە خوارەوەی مەنی بێت ، بێ دیتنی جووت بوون لە خەودا دەلێین دروستە بۆ پێغەمبەران ، بەلام ئەگەر مەبەست پێی دیتنی جووت بوون بێت لە خەودا دەلێین نابێت .

ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : ئەوەی دیار بێت ئەوەیە کە بوترێت : ئەگەر مەبەست تەنها هاتنە خوارەوەی مەنی بێت لە خەودا هیچ ڕێگر نییە و دروستە ، بەلام ئەگەر مەبەست دیتنی جووت بوون بێت ئەمە ناگونجێت ، چونکە پارێزراوە لە شەیتان .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە شەرح بلوغ المرام ج۷ لاپەڕە ۳۳۷ دا دەلێت : (( " من جماع " من للسببة ، واتە بە سەبەبی جووت بوون تووشی لەش گرانی بووە ، ....چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت تووشی لەش گرانی نابێت لە خەودا ، لەبەر ئەم حەدیسە (( تنام عیناە و لاینام قلبە )) رواە مسلم (۷٦۳) واتە : چاوی دەخەوێت بەلام دلی خەوی لێ ناکەوێت ، هەر لەبەر ئەمەش زانایان دەلێن یەکێک لە تایبەت مەندیەکانی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئەوەیە تووشی لەش گرانی نابێت لە خەودا )) واللە ٲعلم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام