پرسیار // چ ئەحکامێک لەسەر ھەڵگەڕاوە لە دین جێ بەجێ دەکرێت ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن ھەر کەسێک ھەڵگەڕێتەوە لە ئیسلام بۆ ئایینی تر چەند ئەحکامێک لەسەری جێ بەجێ دەکرێن .
محمد بن عبدالرحمان الخمیس دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک ھەڵبگەڕێتەوە لە دین چەند حوکمێک لەسەری جێ بەجێ دەکرێن :
(١) واجبە داوای تەوبەی لێ بکرێت ، واتە بۆ گەڕانەوە بۆ ناو ئیسلام و پەشیمان بوونەوە لە ھەڵگەڕانەوەی خۆی ، ئەمە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ، ئەگەر تەوبەی کرد و گەڕاوە لێ وەردەگیرێت .
(٢) دەکوژرێت ئەگەر سوور بوو لەسەر ھەڵگەڕانەوەی خۆی ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " ھەر کەسێک دینی خۆی گۆڕی بیکوژن . " .
(٣) حەجر دەخرێتە سەر ماڵی ، لەماوەی داوای تەوبە لێ کردنی تصرف لە ماڵی خۆی ناکات ، ئەگەر تەوبەی کرد ماڵی بۆی دەگەڕێتەوە ، ئەگەر نا دەبێتە فيء بۆ بیت المال .
(٤) لە خێزانی خۆی جیادەکرێتەوە ، ئەگەر خێزانی لەسەر ئیسلام مابێت ، ئەوا خێزانی بۆی حەڵاڵ نییە دوای ھەڵگەڕانەوە لە دین .
(٥) پچڕانی میرات وەرگرتن لە نێوان خۆی و نزیکەکانی موسلمان ، ئەو میرات وەرناگرێت و موسلمانانیش میرات لێی وەرناگرن ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " کافر میرات لە موسلمان وەرناگرێت و موسلمانیش میرات لە کافر وەرناگرێت . "
(٦) ھەڵگەڕاوە لە دین دوای مردن ناشوردرێت و کفن ناکرێت و نوێژی لەسەر ناکرێت و لە گۆڕستانی موسلمانان نانێژرێت .
(٧) حوکم دەدرێت بەوەی کە لە دۆزەخ ھەتا ھەتایی دەبێت ئەگەر لەسەر ھەڵگەڕاوەی مردبێت ، .... )) توضیحات الجلیة على شرح العقیدة الطحاوية ج٢ لاپەڕە ٧٥٦
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net