سەردێری پرسیار:مانای ئەم ئایەتە چییە کە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قُلْ إِنَّمَآ أَعِظُكُم بِوَٰحِدَةٍ ۖ أَن تَقُومُواْ لِلَّهِ مَثْنَىٰ وَفُرَٰدَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُواْ ۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ لَّكُم بَيْنَ يَدَىْ عَذَابٍۢ شَدِيدٍۢ )) [ السبأ : ٤٦ ] . ؟

بەرواری دانان :2018-11-19 کۆدی پرسیار:843

پرسیار:

پرسیار // مانای ئەم ئایەتە چییە کە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قُلْ إِنَّمَآ أَعِظُكُم بِوَٰحِدَةٍ ۖ أَن تَقُومُواْ لِلَّهِ مَثْنَىٰ وَفُرَٰدَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُواْ ۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ لَّكُم بَيْنَ يَدَىْ عَذَابٍۢ شَدِيدٍۢ )) [ السبأ : ٤٦ ] . ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // خوا گەورە دەفەرمووێت : (( قُلْ إِنَّمَآ أَعِظُكُم بِوَٰحِدَةٍ ۖ أَن تَقُومُواْ لِلَّهِ مَثْنَىٰ وَفُرَٰدَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُواْ ۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ لَّكُم بَيْنَ يَدَىْ عَذَابٍۢ شَدِيدٍۢ )) [ السبأ : ٤٦ ] .

واتە : ئەی محمد بڵێ : من ھەر بەیەک وشە ئامۆژگاریتان دەکەم ، کە لەبەر خوا دوان دوان و یەک یەک ھەستن بەدڵسۆزی ھەوڵ بدەن و کار بکەن ، پاشان بیر بکەنەوە و تێفکرن جا ئەو کاتە چاک دەزانن کە ھەواڵەکەتان پەیامبەر سەلامی خوای لێ بێت ھیچ شێتی تێدا نییە ، بەڵکو ئەو ھەر ترسێنەرێکە بۆتان و دەیەوێ لەبەرامبەر سزایەکی زۆر توند و قورسی ڕۆژی قیامەت بێدارتان بکات ، چونکە یەکەم نیشانەی ڕۆژی دوای ، ھاتنی ئەو پێغەمبەرە خۆیەتی .

قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واتە پێیان بڵێ ئەی محمد : " إِنَّمَآ أَعِظُكُم " واتە : من بەبیرتان دێنمەوە و ئاگادارتان دەکەمەوە لە خراپی عاقیبەی ئەوەی ئێوە لەسەری دەڕۆن ، " بِوَٰحِدَةٍ " واتە : بە یەک وشەی مانای گشتگیری لەخۆ گرتووە ، ئەویش نەفی کردنی شیرک و جێگیر کردنی خوا پەرستی یە تەنھا بۆ خوا ، مجاھد دەڵێت : لا إلە إلا للە ، ئەمە وتەی ابن عباس و سدی یە ، ھەروەھا لە مجاھد نقل کراوە : بطاعة الله ، وتراوە : مەبەست پێی ئەوەیە ئامۆژگاریتان دەکەم بە قورئان ، چونکە ھەموو ئامۆژگاریەکی تێدایە .

" أَن تَقُومُواْ لِلَّهِ مَثْنَىٰ وَفُرَٰدَىٰ " .... ، لێرە مەبەست بە ھەستان داوا کردنی حەق و جێ بەجێ کردنە ، نەک ھەستان بێت دژی دانیشتن ، ھەروەک دەوترێ : قام فلان بأمر اللە كذا ، أي : لوجه الله والتقرب إليه ، .... )) الجامع لأحکام القران ج١٧ لاپەڕە ٣٢٩

خاوەنی فتح البیان دەفەرمووێت : (( " ثم تتفکروا " بیر بکەنەوە سەبارەت بە پێغەمبەر سەلامی خوا لێ بێت ، وە بیر بکەنەوە بەوەی پێ ھاتووە لە قورئان ، چونکە لەم کاتە بۆتان بەدیار دەکەوێت و دەزانن ، " ما بصاحبکم من جنة " لەبەر ئەوەی ئەوان دەیان وت : محمد شێتە ، .... )) فتح البیان ج٥ لاپەڕە ٣٩٣

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام