سەردێری پرسیار:حوکمی نووسین لەسەر گۆڕ ؟

بەرواری دانان :2018-11-20 کۆدی پرسیار:845

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە لەسەر گۆڕ بنووسیت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن حەڕام لەسەر گۆڕ بنووسیت ئیلا ئەگەر پێویست بکات ، لەسەر گۆڕ نووسین دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : لەسەر گۆڕ دەنووسێت بۆ ئەوەی بیناسێتەوە و بزر نەبێت و خەلک بزانێت گۆڕە ، تاکو ھاتووچۆی بەسەردا نەکەن و ئیھانەی گۆڕ نەکرێت ، ئەمەیان دروستە .

حالەتی دووەم : لەسەر گۆڕ دەنووسێت و مەدحی دەکات و شیعر یان ئایەتی قورئان یان سوڕەت فاتیحەی لەسەر دەنووسێت ، ئەمەیان دروست نییە و حەڕامە .

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نووسین لەسەر گۆڕ ، مالکی و شافعی و حنابلە بۆ ئەوە چوون کە مەکروھە لەسەر گۆڕ بنووسیت ، لەبەر فەرموودەی جابر " نهى النبي صلى الله عليه وسلم أن يجصص القبر وأن يقعد عليه وأن يبنى عليه وأن يكتب عليه " حەنەفی و سبکی لە شافعی ھیچی تێدا نییە ئەگەر پێویستی کرد ، بۆ ئەوەی پاشماوەی نەڕوات و بزانرێت گۆڕە تاکو ئیھانەی نەکرێت . )) "الموسوعة الفقهية" (32/252) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نووستن لەسەر گۆڕ تەفصیلی تێدایە : ئەگەر مەبەست لە نووسین تەنھا ئەوە بێت ناوی بنووسی بۆ ئەوەی بزانن گۆڕە ، ئەوا ھیچی تێدا نییە ، بەڵام ئەگەر مەبەست لە نووسین ئەوە بێت ئەوەی سەردەمی نەزانین دەیان کرد ناوی مردوویان دەنووسی و مەدحیان دەکرد ، یان ئەوەی کردووە و ئەوەی کردووە یان چەندین دێرە شیعری لەسەر دەنووسن ، ..... ئەمەیان حەڕامە .

شتی تری ھاوشێوەی ئەمانە ھەندێک نەزان دەیکەن نووسینی سوڕەت فاتیحەیە لەسەر بەردی گۆڕ ، یان بێجە لەمانە ھەندێک ئایەت دەنووسن ، ئەمانە ھەمووی حەڕامن ، لەسەر ئەو کەسەی دەیبینێت واجبە لایبدەت ، چونکە ئەمە خراپەیە دەبێت بگۆڕدرێت . )) "شرح رياض الصالحين "

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت دوعای چوونە گۆڕستان لەسەر دەرگای گۆڕستان بنووسرێت ، چونکە ھیچ ئەصلی بۆی نییە ، وە لەبەر ئەوەش سەر دەکێشیت بۆ ئەوەش کە لەسەر گۆڕ بنووسن . )) الفتاوی ج١٣ لاپەڕە ٢٤٤

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام