پرسیار // ئیمام لە کوێ دەوەستێت کاتێک نوێژ لەسەر مردوو دەکات ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن مردوو ئەگەر پیاو بێت ئیمام لە لای سەری دەوەستێت ، بەڵام ئەگەر ئافرەت بێت لە ناوەڕاستی دەوەستێت ، بەڵگە :
(١) سمرة بن جندب رضي الله عنه قال : (( صَلَّيْتُ وَرَاءَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى امْرَأَةٍ مَاتَتْ فِي نِفَاسِهَا فَقَامَ عَلَيْهَا وَسَطَهَا )) رواه البخاري (1331) ومسلم (964) .
واتە : سەمورەی کوڕی جندب خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( نوێژم کرد لەدوای پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، نوێژی لەسەر ئافرەتێک کرد کە لە زەیستانیدا مردبوو لە ناوەڕاستیدا وەستا بوو . ))
(١) عن نافع أبي غالب الخياط قال : " شَهِدْتُ أَنَسَ بْنَ مَالِكٍ صَلَّى عَلَى جِنَازَةِ رَجُلٍ فَقَامَ عِنْدَ رَأْسِهِ ، فَلَمَّا رُفِعَ أُتِيَ بِجِنَازَةِ امْرَأَةٍ مِنْ قُرَيْشٍ أَوْ مِنْ الْأَنْصَارِ فَقِيلَ لَهُ : يَا أَبَا حَمْزَةَ ، هَذِهِ جِنَازَةُ فُلَانَةَ ابْنَةِ فُلَانٍ ، فَصَلِّ عَلَيْهَا ، فَصَلَّى عَلَيْهَا فَقَامَ وَسَطَهَا ، وَفِينَا الْعَلَاءُ بْنُ زِيَادٍ الْعَدَوِيُّ ، فَلَمَّا رَأَى اخْتِلَافَ قِيَامِهِ عَلَى الرَّجُلِ وَالْمَرْأَةِ ، قَالَ : يَا أَبَا حَمْزَةَ ، هَكَذَا كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُومُ مِنْ الرَّجُلِ حَيْثُ قُمْتَ ، وَمِنْ الْمَرْأَةِ حَيْثُ قُمْتَ؟ قَالَ : نَعَمْ . قَالَ : فَالْتَفَتَ إِلَيْنَا الْعَلَاءُ فَقَالَ : احْفَظُوا " رواه الإمام أحمد (12701) وأبو داود (3141) ، وصححه الشيخ الألباني رحمه .
واتە : لە عن نافع أبي غالب الخياط دەگێڕنەوە دەفەرمووێت : لەگەڵ ئەنەسی کوڕی مالک بووم نوێژی لەسەر جەنازەیەکی پیاو کرد لە لای سەری وەستا بوو ، کاتێک ئەو جەنازەیە ھەڵگیرا جەنازەیەکی تریان ھێنا ئافرەتێکی قوڕەیش بوو یان ئەنصاڕی ، پێی وترا : ئەی باوکی حەمزە ئەمە جەنازەی فلانە کچی فلانە کەسە ، نوێژی لەسەر بکە ، نوێژی لەسەر کرد لە ناوەڕاستی وەستا ، الْعَلَاءُ بْنُ زِيَادٍ الْعَدَوِيُّ لەناو ئێمە دابوو ، کاتێک بینی لە وەستان بۆ نوێژی جەنازە جیاوازی ھەیە ، وتی : ئەی باوکی حەمزە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بەو شێوە وەستاوە وەک ئێستا تۆ وەستاوی بۆ پیاو و ئافرەت ؟ فەرمووی : بەڵێ ، عەلاء ئاوڕی دایەوە وتی : لەبەری بکەن .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەت وایە بۆ نوێژی جەنازە ئیمام لە لای سەری پیاو بوەستێت ، ئەگەر ئافرەت بوو لە ناوەڕاست بوەستێت ، لەبەر جێگیر بوونی فەرموودە لە پێغەمبەرەوە سەلامی خوای لێ بێت ، فەرموودەی ئەنەس وسمرة بن جندب خوا لێیان ڕازی بێت ، وتەی ھەندێک زانایان کە دەڵێن : سونەت وایە لە ناوەڕاستی پیاو بوەستیت وتەیەکی لاوازە و ھیچ بەڵگەیان لەسەر نییە . )) "مجموع الفتاوى" (13/142) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net