پرسیار // ئایا دروستە قورئان بخوێنی لەسەر موبایل بێ دەست نوێژ یان کاتی حەیز و نیفاس ؟
وەلام // زانایان دەلێن ئەو قورئانەی لەناو موبایل ھەیە ھەمان حوکمی قورئانی تر نییە ، دەلێن دروستە بێ دەست نوێژ بخوێنیتەوە و وە دروستە لەگەڵ خۆت ببەیتە ئاودەست .
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( قورئان زۆرن لە مزگەوتەکان لەبەر دەستن بە چەندین چاپی باش و ڕێک ، پێویست ناکات لە موبایل بخوێنیتەوە ، بەلام ئەگەر ئەمە ڕوویدا بخوێنیتەوە ئێمە وای نابینین حوکمی قورئانی ھەبێت .
قورئان کەس دەستی لێ نادات ئیلا پاک نەبێت ، ھەروەک فەرموودە ھاتووە : (( کەس با دەست لە قورئان نەدات ئیلا پاک نەبێت )) بەلام موبایل پێی نا گووترێ قورئان ))
عبدالرحمان بن ناصر البراك پرسیار لێی کراوە : حوکمی قورئان خوێندنەوە لەسەر موبایل بێ دەست نوێژ چییە ؟
لە وەلامدا دەفەرمووێت : (( ئەوەی زانراو بێت قورئان خوێندنەوە بە لەبەر مەرج نییە دەست نوێژت ھەبێت جا چ تووشی بێ دەست نوێژی بچووک ببیت یان گەورە ، بەلام ئەگەر دەست نوێژت ھەبێت بۆ قورئان خوێندنەوە بە لەبەر باشترە ، چونکە وتەی خوای گەورەیە لە تەواوی بەگەورە دانان ئەوەیە کە نەخوێنیت ئیلا بە دەست نوێژەوە بیت .
بەلام خوێندنەوەی قورئان لەسەر قورئان مەرجە دەست نوێژت ھەبێت ، چونکە فەرموودەی بەناوبانگ ھاتووە : (( کەس با دەست لە قورئان نەدات ئیلا پاک نەبێت )) ھەروەھا لە ھاوەلان و تابعینیش نقل کراوە ، وە زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کە حەڕامە بێ دەست نوێژ دەست لە قورئان بدەیت جا چ بۆ خوێندنەوە بێت یان بێجگە لە خوێندنەوە .
لەسەر ئەمە ئەوەی دیار بێت موبایل و ئامێری تری ھاو شێوەی ئەمانە کە قورئانی تێدا تۆمار کراوە حوکمی قورئانیان نییە ، چونکە بوونی پیتەکانی قورئان لەناو ئەم ئامێرە جیاوازە لە قورئان ، ...... ))
کەواتە موبایل حوکمی قورئانی نییە دروستە بێ دەست نوێژ بخوێنی ھەتا ئەگەر تووشی حەیز و نیفاسیش ببیت .
پوختەی وەلامــــــی زانــــــــایــــــــــان :
(١) دروستە قورئان بە لەبەر بخوێنیتەوە بێ دەست نوێژ وە ئەگەر تووشی لەش گرانی و حەیز و نیفاسیش ببیت .
(٢)
باشتر وایە قورئان بە دەست نوێژەوە بخوێنیتەوە بە لەبەر .
(٣) دروستە لەسەر موبایل قورئان بخوێنی ئەگەر بێ دەست نوێژ بیت یان تووشی لەش گرانی و حەیز و نیفاس ببیت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ