پرسیار // مانای ئەم فەرموودەیە چییە : (( المؤمن يموت بعرق الجبين )) ؟
وەڵام // پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( المؤمن يموت بعرق الجبين )) رواه أبو داود والترمذي والنسائي .
واتە ئیماندار دەمرێت بە عەرەقی نێوان چاوان .
زانایان دوو وتەیان ھەیە بۆ مانای ئەم فەرموودەیە :
یەکەم : ئەم فەرموودەیە وەک کینایە بەکار ھاتووە بۆ ماندوو بوونی ئیماندار بۆ بەدەست ھێنانی ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵ و گرتنی ڕۆژوو و کردنی نوێژ و عیبادەتەکانی تر ھەتا دەمرێت .
دووەم : عەرەق مەبەست پێی عەرەق کردنە کاتی سەرەمەرگ لەبەر سەکەڕاتی مردن ، بۆ ئەوەی ببێتە کەفارەتی تاوان و پاک ببێتەوە ، یان لەبەر ئەوەی شەرم لەخوا دەکات .
شێخ ئەڵبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە أحکام الجنائز لاپەڕە ٣٥ بە یەکێک لە نیشانەی حسن الخاتمە دادەنێت .
کوڕی بوڕەیدە لە باوکی دەگێڕێتەوە ، باوکی لە خوراسان بوو سەردانی برایەکی خۆی کرد " واتە برای دینی " نەخۆش بوو ، ھەستی کرد لە مردن دایە و دەمرێت ، سەیری کرد عەڕەق بە نێو چاوانیەتی ، وتی : اللە أکبر ، گوێم لە پێغەمبەر بووە سەلامی خوای لێ بێت دەیفەرموو : (( المؤمن يموت بعرق الجبين )) رواە أحمد ، المسند ج٣٨ لاپەڕە ١٢٩
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net