پرسیار // ئایا مەرجە بۆ وتار و نوێژی ھەینی ژمارەی خەلک بگاتە چل کەس ؟
وەڵام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە نوێژی ھەینی ، وتەی ڕاست ئەوە نوێژی ھەینی دادەمەزرێت بە دوو کەس و بێجگە لە ئیمام ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمییە و ابن باز و ابن عثیمین ، بەڵگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت :(( إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ )) [الجمعة: 9].
" فاسعوا " صیغەی کۆیە سێ کەس دەگرێتەوە .
(٢) عن أبي الدَّرداءِ رَضِيَ اللهُ عنه، أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: (( ما مِن ثلاثةٍ في قريةٍ لا تُقامُ فيهم الصَّلاةُ إلَّا استَحْوَذَ عليهم الشَّيطانُ )) .
لەم فەرموودەیە سێ کەسی بە مەرج داناوە بۆ نوێژی بە کۆمەڵ ، نوێژی ھەینیش ھەمان شتە .
(٣) عن أبي سعيدٍ الخُدريِّ رَضِيَ اللهُ عنه، عن النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: (( إذا كانوا ثلاثةً فلْيَؤُمَّهم أحدُهم, وأحقُّهم بالإمامةِ أقرؤُهم )) .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( کردنی ھەینی واجبە لەسەر موسلمان لە شارەکەی خۆیان لە ڕۆژی ھەینی ، مەرج بۆ دروستی ئەوەیە دەبێت بە کۆمەل ، ھیچ بەڵگەی شەرعی جێگیر نەبووە بۆ ژمارەیەکی دیار ، بەسە بۆ دروستی ھەینی سێ کەس و زیاتر ، نابێت ئەوەی ھەینی لەسەر واجب بووە نوێژی نیوەڕۆ بکات لە جیاتی ئەوە کە ژمارەی خەلک لە چل کەس کەمترە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان . )) فتاوی للجنە الدائمە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net