سەردێری پرسیار:من پارەم داوە بە باوکم ، ئایا دروستە داوای لێ بکەم قەرزەکەم بداتەوە ؟

بەرواری دانان :2018-11-23 کۆدی پرسیار:852

پرسیار:

پرسیار // من پارەم داوە بە باوکم ، ئایا دروستە داوای لێ بکەم قەرزەکەم بداتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // ھەندێک زانایان دەڵێن ئەو فەرموودەی ھاتووە دەفەرمووێت : (( أنت و مالك لأبیك )) ، واتە : تۆ بەماڵەوە ھی باوکتی ، ئەمە بۆ ڕێگەپێدانە نەک بۆ مولکە ، واتە : دروستە بۆ باوکت مالی تۆ ببات ئەگەر پێویستی پێی ھەبوو ، بەڵام ماڵ ماڵی کوڕە و لەسەر کوڕە زەکات بدات .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ناکرێت مناڵ داوا لە باوکی بکات بۆ قەرز و شتی تر ، چونکە ئەگەر دروست بێت باوک ببێتە خاوەنی ماڵی مناڵی خۆی ، ئەوا دروست نییە مناڵ داوا لە باوکی بکات بۆ قەرز .

نموونە : باوک دە ھەزار ڕیالی قەرز کرد لە كوڕی خۆی ، کوڕ بۆی نییە بڵێت ئەی باوکە قەرزەکەم بدەوە ، وە بۆی نییە داوا بکات ، بەڵام دەکرێت باس بکات و بڵێت : ئەی باوکە من محتاجم ، خوای گەورە ماڵی بە تۆ داوە ، یان شتی تری ھاوشێوەی ئەمانە بڵێت ، بەڵام داوا کردن و بەرز کردنەوە بۆ لای قازی نابێت . .....

ئایا دەکرێت داوای قەرزی خۆی بکات لە باپیری خۆی لە باوک یان داوای قەرز بکات لە دایکی خۆی ؟

وەڵام : بەلێ دەکرێ داوای لێ بکات ، چونکە ئەمانە نابنە خاوەنی مولکی کوڕی خۆیان یان کوڕی کوڕی خۆیان ، بۆی ھەیە داوای قەرز بکاتەوە ، بەڵام وتەی ڕاست ناتوانێت داوای قەرزی خۆی لە دایکی خۆی بکاتەوە ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاتێک پرسیار لێی کرا : کێ لە ھەمووان لەپێشترە چاکەی لەگەڵ بکەیت ؟ فەرمووی : " دایکت " وتی : پاشان کێی تر ؟ فەرمووی : " دایکت " وتی : پاشان کێی تر ؟ فەرمووی : " دایکت " وتی : پاشان کێی تر ؟ فەرمووی : " باوکت " ئەمەیان ڕوون و ئاشکرایە ئەگەر دروست نەبێت داوای قەرز لە باوک بکەیتەوە دایک لە پێشترە .....

بابەتەکە تەنھا لەسەر ئەوە بنیان نەنراوە ئایا دەبێتە خاوەنی مولکی مناڵەکانی خۆی وەک باوک ، بەڵکو بوون بە خاوەنی ماڵ شتێکە و داوا کردنەوەی قەرزی خۆت شتێکی ترە ، بابەتەکە جیاوازی لەسەرە ، ھەندێک زانا دەڵێن دروست بۆ مناڵ داوای قەرزی خۆی بکاتەوە لە باوک . )) الشرح الممتع ج٤ لاپەڕە ٦١٠ ، دار ابن ھیثم .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە باوک تصرف لە ماڵی کوڕی خۆی بکات بە دوو مەرج :

یەکەم : نابێت زیانی بە کوڕی بگەیەنێت و ئەوەندە ماڵەی لێ ببات حاجەتەکانی بوەستێت و محتاج ببێت .

دووەم : نابێت ماڵ لە کوڕی خۆی وەربگرێت بدات بە کوڕێکی تر ، ئیمام ئەحمەد دەقی ھەیە لەسەر ئەمە .

لەبەر ئەوەی ڕێگری لە باوک کراوە شتێک بدات بە مناڵێكی خۆی و ئەوانی تر پشت گوێ بخات بە ماڵی خۆی ، مال وەرگرتن لە کوڕی خۆی بۆ یەکێکی تر " واتە کوڕێکی تری خۆی " لەپێشترە دروست نەبێت .

ھەروەھا ئەبو حەنیفە و مالك و شافعی دەڵێن : بۆ باوک نییە مالی مناڵی خۆی ببات ئیلا پێویستی پێی ھەبێت ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " إن دماءكم وأموالكم عليكم حرام " )) المغني 6/320:

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام