پرسیار // ئافرەتێک مردوو ئەم میراتگرانەی بەدوای خۆی بەجێ ھێشتووە ، ھاوسەر ، کچی کوڕ ، کوڕی کوڕی کوڕ ، میرات چۆن دابەش دەکرێت ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن ئەگەر ئافرەتێک بمرێت ئەم سێ کەسانە میرات گری بن بەم شێوەیە میرات دابەش دەکرێت :
یەکەم : (( ھاوسەری مردووەکە )) : ھاوسەری مردووەکە لە چوار بەشی میرات یەک بەش دەبات ، چونکە مناڵی " واتە نەوەی " ھەیە .
دووەم : (( کچی کوڕ )) : کچی کوڕی مردووەکە نیوەی میرات دەبات ، چونکە :
(١) فرع وارث بەرزتر لەخۆی نییە .
(٢) ھیچ برای نییە .
(٣) ھیچ خوشکی نییە ، خۆی بە تەنیایە .
سێیەم : (( کوڕی کوڕی کوڕ )) : کوڕی کوڕی کوڕی مردووەکە ئەو میراتەی ماوەتەوە بە تعصیب دەبات .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net