سەردێری پرسیار:حوکمی مارە کردنی دایک و کچێک بە یەک عەقد ؟

بەرواری دانان :2018-11-24 کۆدی پرسیار:854

پرسیار:

پرسیار // کەسێک ئافرەتێک مارە دەکات وە کچی ئەو ئافرەتەش مارە دەکات بە یەک عەقد ، ئایا عەقدی زەواج لە یەکێکیان دروستە یان وەک دووو خوشک عەقد دروست نییە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن عەقدی زەواج دروست نییە بۆ دایک و کچێک ھەروەک چۆن دروست نییە یەک عەقد بۆ دوو خوشک پێکەوە بکەیت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کەسێک دوو خوشک مارە دەکات بەیەک عەقد ، حوکمی چییە ؟

وەڵام : ھەردوو عەقدەکە دروست نیین ، چونکە ھەردووکیان لە حەڕام کراوەکانن .

کەسێک دایکێک و کچێک مارە دەکات بە یەک عەقد ، حوکمی چییە ؟

وەڵام : ھەندێک زانا دەڵێن : عەقدی زەواجی دایک دروستە بەڵام ھی کچ دروست نییە ، چونکە کچی لەسەری حەڕام نابێت ھەتا دەچێتە لای دایک ، بەڵام دایک لەسەری حەڕام دەبێت تەنھا بە عەقد کردن ، نیکاحی دایک حەڵاڵە " واتە دایکی ئەو کچە " وە ھی کچ حەڵاڵ نییە ، بەڵام کاتی لێ وردبوونەوە دەزانین ئەم وتەیە وەجھی نییە ، چونکە حەڕامی - ئەگەر چی کچ حەڕام نابێت ئیلا دوای چوونە لای دایک نەبێت - حوکمی کۆکردنەوەی ھەردووکیان پێکەوە عەقد حەڕامە ، لەبەر ئەوە ئەگەر عەقد بکات لەگەڵ لەگەڵ دایک " واتە دایکی کچ " نەچێتە لای نابێت عەقد بکات لەگەڵ کچ ئیلا ئەگەر دایک لێی جیا ببێتەوە ، لەبەر ئەوە بەدیار دەکەوێ -واللە أعلم- ئەمە جۆرێکە لە وەھم لە لای ھەندێک زانایان ، ھیچ وەجھیان نییە بۆ ئەمە ، وتەی ڕاست گومانی تێدا نییە نیکاح لە دایک و کچ ڕاست نییە ، ئەگەر چی کچ حەڕام نابێت لەسەری بۆ ھەتا ھەتایی ، بەڵام حەڕامە ھەردووکیان پێکەوە کۆ بکەیتەوە ، ..... )) الشرح الممتع ج٥ لاپەڕە ٢٣٧

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام