پرسیار // باوکم سێ پارچەی زەوی بۆ ئێمەی کڕیووە بە مەبەستی دابەش کردنی میرات ، ئایا دروستە میرات پێش مردنی خاوەن ماڵ دابەش بکرێت ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن نابێت کەسێک کە زیندووە سەروەت و سامانی خۆی دابەش بکات وەک میرات ، چونکە میرات دوای مردنی خاوەن ماڵ دابەش دەكرێت ، بەڵام ئەگەر سەروەت سامانی خۆ دابەش بکات بەسەر مناڵەكانی وەك بەخشین پێیان نەک میرات ، ئەمەیان دروستە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانا دەڵێن دروستە نەخۆش میراتی خۆی دابەش بکات بەسەر میراتگرەکانی بەگوێرەی میراتەکەی ، بەڵام ئەمە ھەڵەیە و ڕاست نییە : چونکە :
یەکەم : پەلەی کردووە لە شتێک کاتی نەھاتووە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( بۆ ئێوە نیوە میرات ھەیە لەوەی بەجێ دەھێلن . )) مرۆڤ ئەگەر زیندوو بێت بۆچی میرات دابەش دەکات ، میرات دوای مردن دابەش دەکرێت .
دووەم : ھەندێک جار میراتگرەکانی دەمرن پێش خۆی ، ...
سێیەم : ئەگەر پێش مردن دابەش بکرێت ، لەوانەیە ھەندێک میراتگر پێش خاوەن ماڵ بمرن ، وە زۆر جار کاریگەری لەسەر بەشی میراتی میراتگرەکان دەکات بۆ کەمی و زۆری ، لەوانەیە شتێک بچێتە دڵی ھەندێک میراتگرەکان .
لەبەر ئەوە ئێمە وای دەبینین میرات بمێنێتەوە بەو شێوەیە وەک کتابی خوای گەورە ، میرات نابێت دابەش بکرێت پێش مردن . ))
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net