سەردێری پرسیار:میراتی دوو ژن ، سێ کوڕ ، دوو کچ چەندە ؟

بەرواری دانان :2018-11-25 کۆدی پرسیار:857

پرسیار:

پرسیار // کەسێک میراتگرەکانی ئەمانەن : دوو ژن ، سێ کوڕ ، دوو کچ ، وە ١٢٠٠٠$ لە دوای خۆی بەجێ ھێشتووە میرات چۆن دابەش دەکرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن کەسێک بمرێت میراتگرەکانی ئەمانە بن : دوو ژن ، سێ کوڕ ، دوو کچ ، میرات بەم شێوەیە دابەش دەکرێت :

یەکەم : (( دوو ژن )) : دوو ژنی مردوووکە لە ھەشت بەشی میرات یەک بەش دەبەن .

کەواتە ئەگەر میرات بکەیتە ھەشت بەش ، یەک بەشی لێ دەربھێنی دەکاتە ١٥٠٠$ ، ئەم بڕە بۆ ھەردوو ژنەکانە ، واتە ھەر ژنێک ٧٥٠$ ی بەردەکەوێت .

دووەم : (( سێ کوڕ و دوو کچ )) : کوڕ دوو ئەوەندەی کچ وەردەگرێت .

میراتەکە ھەمووی ١٢٠٠٠$ ، بەشی دوو ژنەکە دەکاتە ١٥٠٠$ ، ئەوەی ماوەتەوە ١٠٥٠٠$ ، ئەم بڕە بەسەر کوڕ و کچ دا دابەش دەکرێت کوڕ دوو ئەوەندەی کچ وەردەگرێت .

کەواتە ھەر کوڕێک ٢٦٢٥$ وەردەگرێت ، وە ھەردوو کچ بە قەدەر کوڕێک وەردەگرن ، واتە دوو کچ ٢٦٢٥$ وەردەگرن ، وە یەک کچ ١٣١٢.٥$ وەردەگرێت .

کەواتە بەشی میراتگرەکان بەم شێوەیە بوو :

ژنی یەکەم = ٧٥٠$

ژنی دووەم = ٧٥٠$

کوڕ = ٢٦٢٥$

کوڕ = ٢٦٢٥$

کوڕ = ٢٦٢٥$

کچ = ١٣١٢.٥$

کچ = ١٣١٢.٥$

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام