سەردێری پرسیار:میراتی سێ کچ ، دایک ، باوک چەندە ؟

بەرواری دانان :2018-11-25 کۆدی پرسیار:858

پرسیار:

پرسیار // کەسێک مردووە میراتگرەکانی ئەمانەن : سێ کچ ، دایک ، باوک ، ئایا میرات چۆن دابەش دەکرێت ؟

دەقی وەڵام:



. وەڵام // زانایان دەڵێن کەسێک بمرێت میراتگرەکانی ئەمانە بن : سێ کچ ، دایک ، باوک ، میرات بەم شێوەیە دابەش دەکرێت :

. یەکەم : (( سێ کچ )) : سێ کچی مردووەکە لە سێ بەشی میرات دوو بەش دەبەن ، چونکە :

. (١) دوو خوشک زیاترن .

. (٢) ھیچ برای لەگەڵ نییە .

. دووەم : (( دایک )) : دایکی مردووەکە لە شەش بەشی میرات یەک بەش دەبات ، چونکە :

. (١) مردوو مناڵی ھەیە .

. سێیەم : (( باوک )) : باوکی مردووەکە لە شەش بەشی میرات یەک بەش دەبات ، لەم حالەتە باوک بە تعصیب ھیچ میرات نابات ، چونکە ھیچ میرات نەماوە .

. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

. Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام