پرسیار // کەسێک مردووە میراتگرەکانی ئەمانە : داپیر " واتە : دایکی دایک " ، دوو کچی کوڕی ، باوک ، ئایا میرات چۆن دابەش دەکرێت ؟
.
وەڵام // زانایان دەڵێن کەسێک بمرێت میراتگرەکانی ئەمان بن : داپیر ، دوو کچی کوڕ ، باوک ، میرات بەم شێوەیە دابەش دەکرێت :
.
یەکەم : (( دوو کچی کوڕی مردووەکە )) : دوو کچی کوڕی مردووەکە لە سێ بەشی میرات دوو بەش دەبەن ، چونکە :
.
(١) دوو خوشکن پێکەوە .
.
(٢) ھیچ برایان لەگەل نییە .
.
(٣) مردوو ھیچ مناڵی پشتی خۆی نییە ، واتە فرع وارث نەماوە بەرزتر بێت لە دوو کچی کوڕی خۆی .
.
دووەم : (( داپیر )) : داپیری مردووەکە ، واتە : دایکی دایک لە شەش بەشی میرات یەک بەش دەبات .
.
سێیەم : (( باوک )) : باوکی مردووەکە ئەو میراتەی ماوەتەوە بە تعصیب دەبات .
.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
.
Www.ferdaws.net