سەردێری پرسیار:حوکمی جووت بوون کاتی استیحاضە ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:86

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە پیاو جیماع " جووت بوون " بکات لەگەل خێزانی خۆی کاتی استحاضة ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە جووت بوون لەگەل ئافرەت لە کاتی خوێنی استحاضة ، سێ وتە هەیە :

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن نابێت جووت بوونی لەگەل بکەیت ، کە ئەمە وتەی عائشە ، ابن سیرین ، الزهری ، نخعییە ، بەلگە :

(۱) خوێنی استحاضة وەک خوێنی حیض ئازاری هەیە ، کەواتە چۆن بۆ حیض حەرامە جووت بوون لەگەلی بکەیت استحاضەش بەهەمان شێوە .

(۲) ڕوخسەت دراوە لە کاتی استحاضة نوێژ بکرێت لەبەر گرینگی و جەخت کردنەوە لەسەر نوێژ نەک بۆ جووت بوون .

دووەم : هەندێک زانا دەلێن دروستە کاتی استحاضة جووت بوون بكەیت ، کە ئەمە وتەی زۆربەی هاوەلان و تابعین و زانایانە ، بەلگە :

(۱) عیبادەت گەورەترە بۆ حەڕام کردن لە جووت بوون ، ئەگەر دروست بێت نوێژ بکەیت جووت بوون لەپێشترە دروست بێت .

(۲) ئەسل وایە دروستە جووت بوون بکرێت ئیلا بەلگە هاتبێت هیچ بەلگە نەهاتوون کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ڕێگری کردبێت .

(۳) خوێنی استحاضة و حیض لێک جیاوازن ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فاعتزلوا النساء في المحیض .....)) ماناکەی ئەوە دەگەیەنێت کە دروستە لە کاتی استحاضة جووت بوونی لەگەل بکەیت .

سێیەم : هەندێک زانا دەلێن ئەگەر ماوەی استحاضة زۆر بوو دروستە جووت بوون بکەیت بەلام ئەگەر کەم بوو ئەوە نابێت ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی احمد .

ابن ڕشد دەفەرمووێت : (( جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە جیماع کردن لەگەل ئافرەت ئەگەر لە خوێنی استحاضة دابێت سێ وتە هەیە :

یەکەم : خەلکانێک دەلێن دروستە جووت بوون لەگەلی بکەیت ، کە ئەمە وتەی فەقیهەکانی الامصار ، ابن عباس ، سعید بن المسیب ، كۆمەلێک تابعی .

دووەم : نابێت جووت بوونی لەگەل بکەیت کە ئەمە نقل کراوە لە عائشە ، نخعی ، حکم .

سێیەم : نابێت پیاوی بچێتە لای ئیلا ئەگەر خوێنی استحاضة ماوەیەکی زۆر بخایەنێت ، كه ئەمە وتەی احمدە .

هۆکاری جیاوازییەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئایا ڕوخسەت دراوە بۆ نوێژ کردن لەبەر گرنگی نوێژ یان ڕوخسەت دراوە بۆ نوێژ کردن چونکە پاکە وەک حیض ونفاس نییه ؟ ئەوانەی دەلێن ڕوخسەت دراوە بۆ نوێژ لەبەر گرینگی نوێژ دەلێن نابێت جووت بوون لەگەلی بکەیت ، ئەوانەی دەلێن ڕوخسەت دراوە چونکە حوکمی ئافرەتی پاک بووی هەیە دەلێن دروستە جووت بوونی لەگەل بکەیت ، ....)) بدایة المجتهد نهایة المقتصد ج۱ لاپەڕە ٥۷۱

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە دروستە جووت بوون لەگەلی بکەیت کاتی خوێنی استحاضة .

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) زۆربەی زانایان دەلێن دروستە جووت بوون بکەیت کاتی استحاضة .

(۲) کاتی حیض و نفاس حەڕامە جووت بوون لەگەلی بکەیت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام