پرسیار // حوکمی ھەڵواسینی قورئان ؟
وەڵام // جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە هەڵواسینی قورئان و زیکر سێ وتە هەیە :
یەکەم : هەندێک زانا دەڵێن هەڵواسینی قورئان و زیکر و دوعا داخلی تەمیمە نابێت و دروستە هەڵبواسی ، کە ئەمە وتەی سعید بن المسبب ، مالك ، وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، ابن عبدالبر ، البیهقی ، قرطبی ، ابن تیمیه ، ابن تیم ، ابن حجر ، ..........هتد .
دووەم : هەندێک زانا دەڵێن نابێت ، کە ئەمە وتەی ابن مسعود ، ابن عباس ، حذیفة ، ابراهیم النخمی ، و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، ابن العربی ، عبدالرحمن بن سعدی، الٲلبانی ، ابن باز ، .........هتد .
سێیەم : هەندێک زانای تر دەڵێن باشتر وایە ئەمە نەکرێت ، ناڵێین حەرامە بەڵکو ڕادەوەستین بۆ حەرام کردن ، کە ئەمە وتەی ابن عثیمینه .
ابن عثیمین رەحمەتی خودای لێ بێت دەفەرموێت :(( نزیکترین وتە ئەوەیە کە بوترێت ئەمە نەکرێت بلێی دەگاتە پلەی حەرامی من دەوەستم لە حەرام کردن ، بەلام ئەگەر شتێکی قەدەغە کراوی تێدابوو ئەوە حەرام دەبێت بەهۆی شتە قەدەغە کراوەکە )) القول المفید ج١ لاپەرە۲۳۳-۲۳٤
بەڵگەکانی وتەەی یەکەم کە دەڵێن دروستە و داخلی تەمیمە نابێت :
(١) خوای گەورە دەفەرموویت : (( وننزل من القرآن ما هو شفاء و رحمة )) بەشێوەیەکی گشتی قورئان شیفایە دروستە هەلیواسی .
(٢) عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمویت : (( ٲن التمیمة ما علق قبل البلاء لا بعده )) واتە : تەمیمە ئەوەیە کە هەڵدەواسرێ پێش ھاتنی بەلا نەک دوای بەلا .
بەڵگەکانی وتەی دووەم کە دەڵێت حەرامە و داخلی تەمیمە دەبێت :
(١) ئەو فەرموودەی نەهی کردووە گشتی یە ، هیچ بەڵگە نەهاتوون هەڵواسینی قورئانی تایبەت کردبێت کە دروست بێت .
(٢) رێگری دەکەین بۆ داخستنی دەرگای خراپە و شیرک ، چونکە ئەگەر رێگە بدەین بۆ هەڵواسینی قورئان دەرگا دەبێتەوە بۆ هەڵواسینی تەمیمەی شیرکی .
(٣) هەڵواسینی قورئان ئەگەری ئەوەی هەیە تووشی بێ رێزی ببیت ، چونکە هەلدەواسرێت بە منالەوە مناڵ خۆی لە پیسایی و شوینی پیس ناپارێزێت ، هەروەها نەزانیش بە هەمان شێوە .
(٤) ڕێگەدان بە تەمیمەی قورئان رێگری کردن لە تەمیمەی شیرکی لاواز دەکات ، چونکە ئەگەر بلێیت هەلواسینی قورئان دروستە ، کەس هەیە دەوەستێت دەلێت لەوانەیە قورئان بێت بۆچی رێگری لێ بکەم .
(٥) هەروەها هەڵواسینی قورئان وا لە موسڵمان دەکات سونەت پشت گوێ بخات ، کە روقیە بەشێوەی خوێندنەوەیە ، ئەو دەڵێت ئەمە بەسە تەمیمە ھەڵواسیوە .
صالح ال شیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( هەلواسینی تەمیمە بەهەموو جۆرەکانی یەوە نابێت ، ئەگەر لە قورئان بێت ئێمە دەلێین : وتەی ڕاست ئەوەیە حەرامە و نابێت ، وە دەبێت ئینکاری لێ بکرێت ، ئەگەر بێجگە لە قورئان بێت ئێمە دەڵیێن شیرکە ، ...... )) التمهید لاپەرە۱۱۹
کەواتە زانایان دەڵێن هەلواسینی قورئان ئەگەر بلێت حەرامە شیرک نییە ، چونکە قورئان سیفەتی خوای گەورەیە ، پەیوەست بوون بە سیفەتی خوای گەورە وەک پەیوەست بوون بە دروستکراوەکان نییە ، چونکە قورئان دروستکراو " مخلوق " نییە ، بەلام بێجگە لە قورئان شیرکە چونکە مخلوقن " دروست کراون " .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net