پرسیار // حوکمی ھێشتنەوەی ئاگر کاتی نووستن ؟
وەڵام // زۆربەی زانایان دەڵێن سونەتە کاتی نووستن چرا و ئاگر بکوژێنیتەوە ، بەڵگە :
(١) عن جابر رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( أَطْفِئُوا الْمَصَابِيحَ إِذَا رَقَدْتُمْ وَغَلِّقُوا الْأَبْوَابَ وَأَوْكُوا الْأَسْقِيَةَ وَخَمِّرُوا الطَّعَامَ وَالشَّرَابَ )) رواە البخاري (5624) – واللفظ له – ومسلم (2012) .
واتە : جابر خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( چرایەکان بکوژێننەوە ئەگەر نووستن ، وە دەرگاکان دابخەن و .... .
(٢) عَنْ أَبِي مُوسَى رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : " احْتَرَقَ بَيْتٌ بِالْمَدِينَةِ عَلَى أَهْلِهِ مِنْ اللَّيْلِ فَحُدِّثَ بِشَأْنِهِمْ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( إِنَّ هَذِهِ النَّارَ إِنَّمَا هِيَ عَدُوٌّ لَكُمْ فَإِذَا نِمْتُمْ فَأَطْفِئُوهَا عَنْكُمْ )) رواە البخاري (6294) ومسلم (2106) .
واتە : ئەبو موسی خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : ماڵێک سووتا لە مەدینە لە شەودا ، باس کرا بۆ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ھۆی سووتانەکە ، فەرمووی : (( ئەم ئاگرە دوژمنی ئێوەیە ، ئەگەر نووستن بیکوژێننەوە . ))
لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت : (( زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کە سونەتە چرا بکوژێنیتەوە کاتی نووستن ، لە ترسی ئەگەری سووتان کاتی بێ ئاگای ، ئەگەر بێ ئاگای ھاتە دی نەھی یەکە دێتە دی " واتە دەبێت بکوژێنیتەوە " ، چەندین فەرموودە ھاتوون بەڵگەن لەسەر ئەمە . )) الموسوعة الفقهية (3/323) .
زانایان دەلێن گلۆپی ئێستا بەھۆی کارەبا دادەگیرسێت داخلی ئەم فەرموودەیە نابێت دروستە کاتی نووستن نەیکوژێنیتەوە ، چونکە چرای کۆن بەھۆی ڕوون دادەگیرسا و ئەگەری ئەوەی ھەبوو مشک بکەوێتە ناوی و ببێتە ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لەناو خانووەکە ، بەڵام ئێستا ئەم عیلەتە نەماوە .
سەبارەت بە سۆپا زانایان دەڵێن ئەگەر نزیکی جێگای نووستن بێت یان جۆرێکی سۆپا بێت ھەڵچوون و ئەگەری ئاگر کەوتنەوەی لێ چاوەڕوان دەکرا ، ئەوە دەبێت بکوژێنیتەوە ، بەڵام ئەگەر لە جێگایەکی ئەمین بێت و نزیک شوێنی نووستن نەبێت ئەوا ھیچی تێدا نییە .
ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابْنُ هُبَيْرَةَ سەبارەت بە خەبەری ئەبی موسا دەڵێت : سونەتە ئاگر بکوژێنیتەوە کاتی نووستن ، چونکە دوژمنێکە ئەمین نییە بلێسەی بگات بە مرۆڤ کاتی نووستن ، دەڵێت : بەڵام ئەگەر چرا ھەڵواسرێت بە شوێنێک ، یان لە شوێنێکن فواسق " واتە : مشک و ... " حەشرات ناتوانن پێی بگەن ، ئەوا ھیچی تێدا نییە . )) "الآداب الشرعية" (3 /406) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەھی کراوە چونکە مشک دەچووە ناو ڕوون و شتی تر ، چرای کۆن بەھۆی ڕوونەوە دادەگیرسان ، زۆرجار کاتی نووستن دەچووە ناو ڕوون و دەردەچوو دەبووە ھۆی کەوتنەوەی ئاگر لەناو خانووەکە ، بەلام ئێستا چرا بەھۆی کارەباوە دادەگیرسێت ، ئەمە داخل نابێت چونکە عیلەتەکە نەماوە لەوەی کە لە چرای کۆن دا ھەبوو ، .... ))
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net