پرسیار // ئایا ئافرەت دەتوانێت زیکری پێش جووت بوون بخوێنێت ئەگەر پیاوی کەمتەرخەم بوو لە وتنی ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن سونەتە پیاو ئەم زیکرە بکات پێش جووت بوون .
عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( لَوْ أَنَّ أَحَدَهُمْ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَأْتِيَ أَهْلَهُ قَالَ بِاسْمِ اللَّهِ اللَّهُمَّ جَنِّبْنَا الشَّيْطَانَ وَجَنِّبْ الشَّيْطَانَ مَا رَزَقْتَنَا ، فَإِنَّهُ إِنْ يُقَدَّرْ بَيْنَهُمَا وَلَدٌ فِي ذَلِكَ لَمْ يَضُرَّهُ شَيْطَانٌ أَبَدًا )).البخاري (6388) ومسلم (1434)
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ئەم زیکرە دەوترێت ئەگەر مەبەستی جووت بوونی ھەبوو ، نەک ئەم زیکرە بوترێت تەنھا بۆ یاری کردن لەگەڵ خێزانی خۆت .
زانایان دەڵێن ئەم زیکرە تایبەتە بە پیاو ئافرەت ناتوانێت بڵێت ، چونکە فەرموودەکە دەفەرمووێت : (( لَوْ أَنَّ أَحَدَهُمْ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَأْتِيَ أَهْلَهُ .... )) ، واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە ویستی بچێتە لای خێزانی خۆی وتی : ..... ، أھلە : واتە خێزانی خۆی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net