پرسیار // ئایا دروستە زیکر بکرێت پێش جووت بوون ، واتە کاتی یاری کردن لەگەڵ خێزانی خۆت ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن زیکر کردن دوو جۆرە :
(۱) زیکر کردن بە دڵ : ئەمەیان دروستە بکرێت لە هەموو کات و شوێنێک .
(۲) زیکر کردن بە زمان : ئەمەیان نابێت یان باش نییە بکرێت لە هەموو کات و شوێنێک .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بزانە زیکر خۆشەویستە لەھەموو حالەتەکان ئیلا لەو حالەتانە نەبێت کە شەرع استثناء ی کردووە ، .....
زیکر کردن باش نییە کاتی حاجەت کردن " تارەت گرتن " ، وە حالەتی جووت بوون ، وە حالەتی گوێ گرتن لە وتاری ھەینی ، وە کاتی خوێندنەوەی قورئان لەناو نوێژ ، بەڵکو سەرقاڵ دەبێت بە خوێندنەوە ، .... )) "الأذكار" ص لاپەڕە 12 .
زانایان دەڵێن زیکر کردن و جووت بوون سێ حالەتمان ھەیە :
حالەتی یەکەم : زیکر کردن پێش جووت بوون ، ئەمەیان دروستە جا چ زیکری جووت بوون بێت یا ھەر زیکرێکی تر بێت .
حالەتی دووەم : زیکر کردن کردن کاتی جووت بوون ، ئەمەیان باش نییە بکرێت .
حالەتی سێیەم : زیکر کردن دوای جووت بوون ، ئەمەیان دروستە بکرێت .
کەواتە ھەر کەسێک کاتی یاری کردن لەگەڵ خێزانی خۆی زیکر بکات ھەر زیکرێک بێت دروستە ، ئەگەر چی ڕووتیش بێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە زیکری خوا بکات کەسێک عەورەتی دیار بێت ، چونکە مرۆڤ کاتێک دەچێتە لای خێزانی خۆی دەبێت ئیلا عەورەتی خۆی دیار بخات ، بە تایبەتی ئەگەر چووە لای خێزانی بۆ داواکردنی مناڵ ، دەبێت ئیلا عەورەتی کەشف بکات ، وە دوای ئەم زیکرە دەڵێت " واتە زیکری جووت بوون " . ..... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١١ لاپەڕە ٢٨٢
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net