پسیار // لە حەوتەمین رۆژی بێ نوێژی ئافرەت خۆی بشوات پاشان جووت بوون بكات خوێنێکی زۆری لێ بێت ، ئایا تاوانبار دەبێت كەفارەتی لە سەرە ؟
وەلام// هەموو زانایان یەك دەنگن كە حەڕامە كاتی حەیز جووت بوون لەگەل خێزان خۆت ئەنجام بدەیت ، بەلام ئەگەر خوێنەكە خوێنی استحاضە بوو وتەی ڕاست ئەوەیە كە دروستە جووت بوونی لەگەلی بكەیت .
سەبارەت بە خوێن هاتنی دوای خۆشوردن و كاتی جووت بوون دوو ئەگەر هەیە :
یەكەم / لەوانەیە خوێنەكە خوێنی حەیز بێت .
(أ) ئەگەر بزانیت كاتی حەیزە ماوە وە كاتی حەیزت زیاترە لە حەوت ڕۆژ دوای خۆ شوردن جووت بوون بكەیت ئەمەیان حەڕامە ، چونكە جووت بوون لە كاتی حەیزە یان بە خۆشوردن حەلال نابێت .
(ب) ئەگەر وا بزانێت كاتی حەیزە تەواو دەبێت لە رۆژی حەوتەم دا ، وە دوای خۆ شوردن جووت بوونی ئەنجام دا و خوێنی بینی ئەگەر بە نیشانە زانی خوێنی حەیزە ئەوا هیچی لە سەر نییە چونكە نەیزانیوە ، ئافرەت هەیە عادەی گۆڕانکاری بەسەر دا دێت بەتایبەتی ئەگەر حەبی دژی تووش بوون بەحەیز بخوات یان لەولەب دابنێت .
دووەم / لەوانەیە خوێنەكە خوێنی استحاضە بێت كە بە نیشانە دەناسرێتەوە ، ئەگەر خوێنەكە خوێنی استیحاضە بێت دروستە جووت بوون ئەنجام بدەیت .
سەبارەت بە كەفارەت دان لە كاتی حەیزە ئەگەر یەکێک بچێتە لای خێزانی خۆی ئایا کەفارەت دەدات یان نە ؟ جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە :
وتەی یەكەم // زۆربەی زانایان دەلێن ئەگەر جووت بوون كرا لە كاتی حەیزدا كەفارەتی لەسەر نی یە بەلكو تەنها تەوبە دەكات ،كە ئەمە وتەی حنفی ، مالكی ، وتەی نوێی شافعی یە ، وتەیەكە لە وتەكانی ئیمام احمد، ظاهری ، ...... هتد ، بەلگە :
(۱) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ( مَنْ أَتَى حَائِضًا أَوْ امْرَأَةً فِي دُبُرِهَا أَوْ كَاهِنًا فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )روى أبو داود (3904) والترمذي (135)
واتە : هەر كەسێک بچێتە لا ئافرەت كاتی حەیز یان لەدواوە بچێتە لای یان كاهن بەراستی دابنێت ئەوا بێبەریە لەوەی بۆ محمد سلاوی خوای لەسەر بێت دابەزیووە ، ڕیوایەت هاتووە دەلێت : كوفری كردووە .
لەم فەرموودەیە دا باسی كەفارەتی نەكردووە بەلگەیە لەسەر ئەوەی كە كەفارەت نی یە .
(۲) ئەسل وایە كە كەفارەت دان نی یە ئیلا بەلگەی ڕاست هاتبێت ، ئەو بەلگانەی هاتوون باسی كەفارەت دەکەن لاوازن .
وتەی دووەم // هەندێک زانا دەلێن دەبێت کەفارەت بدات كە دینارێکە یان نیو دینارە ، ئەمە وتەیەكە لە وتەكانی ئیمام احمد و ، وتەی كۆنی شافعی ، .... هتد ، بەلگە :
وعن ابن عباس -رضي الله عنهما- عن رسول الله -صلى الله عليه وسلم- للذي يأتي امرأته وهي حائض قال: « يتصدق بدينار أو بنصف دينار »رواه الخمسە
واتە : سەبارەت بەوكەسەی دەچێتە لای خێزانی خۆی کاتی حەیز دینارێک یان نیو دینار دەبەخشێت .
ابن رشد دەلێت : (( هۆكاری جیاوازییەكە بۆ فەرموودەكە دەگەڕێتەوە ئایا ڕاستە یان نە .) بدایة المجتهد ج۱ لاپەڕە ٥٦۳
ئیمام شافعی ، و ابن المنذر ، و ابن عبدالبر ، والنووی ، و چەند زانای تر دەلێن فەرموودەكە لاوازە .
هەندێک زانای تر دەلێن كە فەرموودەكە ڕاستە كە كە ئەمە وتەی حاکم ، ابن القطان ، و ابن دقیق العید، ابن تیمیە ، ابن قیم ، احمد شاكر ، الالبانی ، ابن بازە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی لە فەرموودەكە دایە ئایا وتەی پێغەمبەرە یان وتەی ابن عباسە ، زۆربەی فەرموودەناسەكان دەلێن وتەی ابن عباسە ، ھەروەها فەرموودەكە اضطرابی تیدایە لەسەنەد ، وە هەروەها لە مەتنیش اضطراب هەیە كە دەلێت دینارێک یان نیو دینار ، هیچ فەرموودە نەهاتوون یان ئایەت كە باسی كەفارەت بكات لەیەك شتدا سەرپشكی کردبێت ((واتە بەكەیفی خۆت دینارێک یان نیو دینار ببەخشی )) بەلكو كەفارەت هاتووە مروڤ سەر پشکە لەدوو جنسی جیاواز وەك خواردن دان یان جل وبەرگ یان بەندە رزگاركرن ...........
(یتصدق ) لەوانەیە ئەم بەخشینە سونەت بێت یان لەوانەیە واجب بێت ، ئەگەری ئەوەی کە بلێین واجبە نزیکترە ، چونکە بەرامبەر تاوان لاناچێت ئیلا بە واجب نە بێت .
بەڵام سەرپشکی لەکاتی دانانی یەک جنس لەنێوان دینارێک و نیودینار کێشەی تێدایە کەیەکێکیان کەمترە لەوەی تریان چۆن دەبێت؟
(ٱ) دەوترێت ئەمە فەزلی خوای گەورەیە باشتر وایە دینارێک بدەی ،وە ئەگەر ئەو نیو دیناریش بدەیت کەفارەت لەسەرت لاچووە ...
(ب) ئەگەر جووت بوون لەسەرەتای حەیز بوو دینارێک دەدەی ، بەڵام ئەگەر لەکۆتای حەیز بوو ئەوە نیوەی دینار دەدەیت ، چونکە سەرەتای حەیز زیانی زیاترە و تاوانی گەورەترە .
بەڵام ئەوەی بۆمن دیاربێت خواش زاناترە ئەوەیە کە موسڵمانان سەرپشکن لەنێوان کەفارەت دانی دینارێک یان نیو دینار )) شرح بلوغ المرام ج۱ لاپەڕە ۷۱٨_۷۱۹
ئەمەی باسمان کرد سەبارت بەپیاو بوو بۆ کەفارەت دان ئەگەر فەرموودەکە ڕاست بێت ، بەڵام سەبارەت بەئافرەت ئەگەر ئەویش هۆکارێک بێت بۆ جیماع (جووت بوون ) ئەویش کەفارەت دەدات . بەڵام ئەگەر نەزانێت یان زۆری لێ بکرێت ئەوە کەفارەت نادات.
پوختەی وەڵامی زانایان :
(۱) هەموو زانایان یەک دەنگ کە حەڕامە لەکاتی حیز جووت بوون بکرێت ، بەڵام لەکاتی استحاضە وتەی ڕاست ئەوەیە کە درووستە.
(۲) هەرکەسێک نەزانێت ئافرەت لەحەیز دایە جووت بوون بکات یا وابزانێت پاک بۆتەوە کەچی هێشتا ماوەی ماوە ئەمەیان هیچی لەسەر نییە .
(۳) هەر کەسێک بزانێت چوونە لای ئافرەت لەکاتی حەیز حەڕامە ، وە جووت بوون بکات زۆربەی زانایان دەڵێن تەوبە دەکات ، هەندێک دەڵێن کەفارەت دەدات ، وە لە کەفارەت دانیش جیاوازی هەیە ئایا سوونەتە یا واجبە.
(٤) ئافرەتیش وەک پیاو کەفارەت دەدات ئەگەر ئەویش هۆکاربێت بۆ جووت بوون ، ئەگەر فەرموودەکە ڕاست بێت ، بەڵام ئەگەر ئەو هۆکار نەبێت یان پێ ناخۆش بێت زۆری لێ بکرێت کەفارەت نادات .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ