پرسیار // ئایا طب النبوی لە ڕووی شەرعەوە بوونی ھەیە ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن طب النبوی بوونی ھەیە کە چەندین فەرموودە ئاماژەیان بۆ کردووە ، نموونە لەو فەرموودانە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( عليكم بهذه الحبة السوداء، فإن فيها شفاء من كل داء )) متفق عليه.
بەڵام لەگەڵ ئەمەش چەندین فەرموودەی لاواز ھاتوون ، زانایان دەڵێن ئەم فەرموودە لاوازانە دەڵێین لاوازە لە سەندە ، ئەگەر ماناکەی ڕاست بوو بە تەجڕوبە دەڵێین : فەرموودەکە لاوازەکە لە سەندە و مەتنەکەی ڕاستە ، کەواتە دەبێت ئاماژە بۆ لاوازی فەرموودە بکرێت .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڵێ کتابی طب النبوی کتابی ابن قیم و ذهبي ھەموویان کتابی باشن ، وە ھەروەھا کتاب ابن مفلح کتاب الآداب الشرعیة ھەموویان کتابی چاکن ، زۆری شتی تێدا لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت . )) نور علی الدرب .
چەندین کەس بەناوی طب النبوی چەندین شت دەڵێن ، کەچی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بەری یە لێیان لەوەی دەڵێن و دەیکەن .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net