پرسیار // خێزانم مناڵی لەناو سک دایە ، ئایا سونەتە دوعای جووت بوون بکەم کاتێ دەچمە لای ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن گومانی تێدا نییە سونەتە دوعای جووت بوون بکرێت ئەگەر ئافرەت سکپڕ نەبێت ، بەڵگە :
عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( لَوْ أَنَّ أَحَدَهُمْ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَأْتِيَ أَهْلَهُ قَالَ بِاسْمِ اللَّهِ اللَّهُمَّ جَنِّبْنَا الشَّيْطَانَ وَجَنِّبْ الشَّيْطَانَ مَا رَزَقْتَنَا ، فَإِنَّهُ إِنْ يُقَدَّرْ بَيْنَهُمَا وَلَدٌ فِي ذَلِكَ لَمْ يَضُرَّهُ شَيْطَانٌ أَبَدًا )).البخاري (6388) ومسلم (1434) .
واتە : لە عبداللە بن عباس دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ئەگەر یەکێک لەئێوە کاتێک ویستی بچێتە لای خێزانەکەی بڵێت : بەناوی خوا پەروەردگارا شەیتانمان لێ دووربخەرەوە ، وە شەیتان دوور بخەرەوە لەو نەوەی کە کردووتە بە ڕزقی ئێمە ، ئەوا ئەگەر لەو تێکەڵ بوونەدا خوا منداڵیان پێببەخشێت شەیتان ھەرگیز زیانی پێ ناگەیەنێت . ))
زانایان دەڵێن بەگوێرەی مانای فەرموودەکە نابێت ئەم دوعایە بکەیت ئەگەر دڵنیا بیت ئافرەت سکپڕە ، چونکە فەرموودەکە دەفەرمووێت : (( ئەوا ئەگەر لەو تێکەڵ بوونەدا خوا منداڵیان پێببەخشێت شەیتان ھەرگیز زیانی پێ ناگەیەنێت . )) ، بەڵام باشتر وایە ئەم دوعایە بڵێیت ، چونکە :
(١) ھەندێک دەڵێن ئەم دوعایە تعبدی یە .
(٢) دەڵێن جووت بوون لەگەڵ سکپڕ بینین و بیستن بۆ مناڵ زیاد دەکات .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر یەکێک بییەوێت بچێتە لای خێزانی ، پیاو بڵێت : من دڵنیام خێزانم سکپڕە ، ئایا ئەم دوعایە بکەم ، یان تعبدی یە ، ئەم دوعایە دەگوترێ لە ھەموو حالەتەکان ؟
وەڵام : مانای فەرموودەکە : " فإنە إن یقدر " داوای ئەوە دەکات ئەم دوعایە ناگوترێ ئەگەر سکپڕ بوو ، چونکە مناڵەکە پێبەخشراوە و دڵنیایە ، بەڵام باشتر وایە ئەم دوعایە بکات ، ئیمام ئەحمەد ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : جووت بوون لەگەڵ سکپڕ بینین و بیستن بۆ مناڵ زیاد دەکات . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١١ لاپەڕە ٢٨٣
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net