پرسیار // ئایا ئەگەر باوەرت بە پێش بینی کەش و هەوا هەبێت دروستە ؟ ئایا تووشی شیرک دەبیت ؟
وەلام // پێشبینی کەش و هەوا نابێتە بەلگە کە کەسەکە بانگەوازی عیلمی غەیب دەکات ، وە ناکەوێتە ژێر زانستی ئەستێرە ناسی ، کە زانستی ئەستێرە ناسی دابەش دەبێت بۆ دوو جۆر :
یەکەم : علم التٲثیر : زانستی کاریگەر باوەڕت وابێت ئەستێرە کاریگەری هەیە لەسەر زەوی و ڕووداوەکان ، کە ئەم سێ حالەتانەن :
(ٲ) هەر کەسێک باوەڕی وابێت ئەستێرە فاعلە (بکەرە یان کارایە ) ، ئەمە شیرکی گەورەیە ، وە شیرکە لە پەروەردگاریەتیدا .
نموونە : دەلێت ئەستێرە خۆی بارانی باراند یان ئەستێرە فلانە شتی بەسەر فلانە کەس داهێنا .
(ب) ئەگەر ئەستێرە بکاتە هۆکار بۆ بانگەوازی کردنی زانستی شاراوە (غیب) ، ئەمە شیرکی گەورەیە .
نموونە : فلانە کەس لە فلانە ئەستێرەدا لەدایک بووە ، بەختەوەر دەبێت یان تووشی نەخۆشی دەبێت .
(ج) ئەگەر باوەری وابێت فلانە ئەستێرە هۆکارە بۆ خێر و شەڕ ، ئەگەر چی باوەڕی وابێت هەموو شتێکیش بەدەست خوایە ، ئەمە شیرکی بچووکە ،
دووەم : علم التسییر : ئەم زانستە دروستە کاری پێ بکەی بۆ دین و دونیا :
(ٲ) بۆ دین : نموونە ، ئەستێرە دەکەیتە بەلگە بۆ زانینی قیبلە و وە زانینی سێ یەکی شەو و ......
(ب) بۆ دونیا : نموونە بۆ زانینی ڕێگاو شوێن و زانینی وەرزەکانی ساڵ ، خەلکانێک کشتوکالیان دەکرد لەکاتی هەلاتنی فلانە ئەستێرە .....هەندێک دەلێن باش نییە بۆ ئەم مەبەستە بەکاربێت بۆ ئەوەی خەلکانێک گومانیان بۆ ئەوە نەچێت ئەستێرەیە ساردی و گەرمی و هەوا دێنێت .
قەتادە خوا لێی ڕازی بێت دەلێت: ئەستێرە بۆ سێ حیکمەت دروست کراون :
(۱) بۆ ڕازاندنەوەی ئاسمانی دونیا .
(۲) بۆ ڕەجمی شەیتانەکان .
(۳) بۆ ئەوەی بکرێت بە نیشانە ، کاروانچی و گەشتیارەکان ڕێگەی خۆیانی پێ بدۆزنەوە .
ابن ڕەجەب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زاناش لەسەر زەوی ئەم سێ نیشانەیان تێدایە :
(۱) لە تاریکستانی دا خەلک هیدایەت دەدەن .
(۲) ئەوان مایەی جوانی و ڕازانەوەی دونیان .
(۳) ئەوان ڕەجمی ئەو شەیتانانە دەکەن، کە حەق و ناحەق تێکەڵ دەکەن . )) فضل علم السلف علی علم الخلف .
کەواتە پێشبینی باران بارین یان مانگ گیران زانایان دەلێن ناکەوێتە ژێر فالچی و بانگەوازی کردنی زانستی شاراوە ، بەلام شتێکیش هەیە ئەگەر باران باری نابێت بلێیت : مطرنا بنوء کذا و كذا ، واتە : بارین باری بەهۆی فلانە ئەستێرە ، ئەمە شیرکی بچووکە ، نابێت نیعمەتی باران بارین بدەیتە پال ئەستێرە ، بەلکو دەبێت بدەیتە پاڵ خوای گەورە ، وە دڵت پەیوەست بێت بەخوا ، ئەگەر دوای باران بارین نیعمەتی باران بارین بدەیتە پاڵ کەش ناسەکان ئەمە شیرکی بچووکە ، وە ئەگەر زانستی شاراوە ( غەیب ) بەشێوەیەکی گشتی بدەیتە پاڵ ئەمە شیرکی گەورەیە ، چونکە پێغەمبەرانیش غەیبیان نەزانیوە ئیلا ئەو بەشە نەبێت کە خوای گەورە پیشانیانی داوە .
زانایان دەڵێن لە زمانی عەرەبی پیتی " ب " بە مانای السببیة ، واتە : ھۆ ، وە بە مانای الظرفیة ، واتە : لەناودابوون دێت ، ئەگەر یەکێک بلێت مطرنا بنوء كذا و كذا ، مەبەستی الظرفیة بێت ، واتە باران باری لە ناو فلانە ئەستێرە واتە فلانە کات ، دەلێین باشتر وایە ئەم وشەیە بەکار نەهێنێت ، چونکە خۆ چوواندنـــە بەو کەسانەی تووشی شیرک بوون ، ئیلا ئەگەر یەکێک نەزانێت پیتی " ب " بەمانای سببیة دێت وای زانی بێت هەر بەمانای ظرفیة دێت ، کەواتە باشتر وایە وا نەلێیت بەلکو بەدیلی هەیە بلێ : مطرنا فی نوء كذا و كذا .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net