سەردێری پرسیار:حوکمی تەیەمووم کردن ئەگەر ئاو دوور بێت لێمان ؟

بەرواری دانان :2018-12-01 کۆدی پرسیار:875

پرسیار:

پرسیار // ئەگەر ئاو دوور بێت لێمان دەتوانین تەیەمووم بکەم ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن ئەگەر کەسێک ئاوی لەلا نەبێت یان لێ دوور بێت ئەم دوو حالەتەیە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر عورف ماوەی نێوان تۆ و ئاوەکەی بەدوور حساب بکات و بارگرانی بێت ، لەم حالەتە دەتوانی تەیەموم بکەیت .

حالەتی دووەم : ئەگەر عورف ماوەی نێوان تۆ و ئاوەکەی بە دوور حساب نەکات و بارگرانی نەبێت ، لەم حالەتە نابێت تەیەموم بکەیت ، بەڵکو دەبێت بچیت بۆ لای ئاو و دەست نوێژ ھەڵبگرێت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم ماوەی ڕێگایە بۆ عورف دەگەڕێتەوە ، واجبە لەسەرت بچیت بۆ لای ئاوەکە و دەست نوێژ بگریت یان غوسل بکەیت ئەگەر غوسلت لەسەر بێ ، نابێت تەیەموم بکەیت لەم حالەتە ، چونکە ماوەی بڕینی ڕێگا بۆ دە دەقە یان چارەک " واتە پازدە دەقە " ماوەیەکی کەمە و لەعورف دوور نییە ، عوزرت نییە بۆ تەرک کردنی دەست نوێژ ، بەلکو دەبێت بچیت بۆ لای ئاوەکە جا چ کار بکەی یان لە سەفەر بیت دەبێت دەست نوێژ بگریت دەست نوێژیکی شەرعی ، ئەگەر لەش گران بیت دەبێت خۆت بشۆیت و نوێژ بکەیت ، ئەم دووری یە نابێتە عوزر بۆ تەیەمووم کردن چونکە نزیکە لە عورف . )) "فتاوى نور على الدرب" (2/653) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام