سەردێری پرسیار:حوکمی تەیەمووم بۆ کەسێک نەشتەرگەری بۆی کراوە ؟

بەرواری دانان :2018-12-02 کۆدی پرسیار:878

پرسیار:

پرسیار // کەسێک نەشتەرگەری بۆی کراوە ، وە تووشی لەش گرانی بووە و ناتوانێ لاشەی بشوات ، چونکە شۆردنی لاشە زیانی بۆ برینی نەشتەرگەرییەکەی ھەیە ، ئایا لەم حالەتە چی بکات ، ئایا دەتوانێ تەیەمووم بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن دەتوانێ تەیەمووم بکات .

پرسیار کرا لە ابن باز : من نەخۆشم نەشتەرگەری پشتم بۆ کراوە ، من ناتوانم دەست نوێژ بگرم لەبەر گرانی ، یەکێک لە شەوەکان تووشی لەشگرانی بووم ، من ناتوانم حەمام بکەم چونکە شۆردن زیانی ھەیە و کاریگەری لەسەر برینی نەشتەرگەرییەکە ھەیە ، ئایا تەیەمووم بۆ من بەسە ، یان دەبێت ئیلا دەست نوێژ بگرم دوای تەیەمووم ؟ ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( واجبە لەسەر موسلمان تەقوای خوای گەورە بکات لەھەموو حالەتەکان ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ " [التغابن: 16] وە لەبەر وتەی پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت : " ما نهيتكم عنه فاجتنبوه، وما أمرتكم به فأتوا منه ما استطعتم " متفق عليه.

ئەگەر نەخۆش نەیتوانی دەست نوێژ بگرێت یان غوسل بکات ، حوکمەکەی حوکمی ئەو کەسەیە کە ئاوی دەست نەکەوتووە ، ئەگەر توانیت دەست نوێژ بگریت بەڵام بۆ غوسل نەتوانی ، ئەوا دەست نوێژ بگرە و بۆ غوسل تەیەمووم بکە . )) مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز 10/ 196 .

زانایان دەلێن ئەوەی دەستی یان هەر ئەندامێكی تری بریندار دەبێت ئەم دوو حالەتانەیە :

حالەتی یەكەم : ئەگەر داپۆشراو بیت حوكمی مەسح كردن لەسەر جبائری هەیە .

حالەتی دووەم : ئەگەر داپۆشراو نەبێت ئەم سێ حالەتەیە :

(١) ئەگەر شووشتن زیانی بۆی نەبێت ، ئەوە دەبێت بشوردرێت وەك ئەندامەکانی تری دەست نوێژ .

(٢) ئەگەر شووشتن زیانی بۆی هەبیت بێجگە لە مەسح ، ئەوە دەبێت مەسح بکرێت .

(٣) ئەگەر شوشتن و مەسح زیانی هەبوو بۆی ، ئەوە دەبێت تەیەموم بکات .

ابن عثیمین ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا مەسح لەسەر جبائر دەكرێت بۆ بێ نوێژی گەورە و بچووك " واتە دەست نوێژ و خۆشۆردن " ؟

وەلام : بەڵێ بۆ خوشوشتنیش مەسح دەكرێت ، چونكە پێویستە وەك مەسح كردن لەسەر خوف نییە ، دروستە مەسح بكەیت بۆ دەست نوێژ و خوشوشتنیش ......)) شرح بلوغ المرام ج۱ لاپەڕە ٦۷۸

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام