سەردێری پرسیار: حوکمی مەزی چییە ؟

بەرواری دانان :2018-12-03 کۆدی پرسیار:879

پرسیار:

پرسیار // حوکمی مەزی چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن مەزی ھەڵوەشێنەرێکە لە ھەڵوەشێنەرەکانی دەست نوێژ ، ئەگەر بەر جل و بەرگ بکەوێت پرژاندن بەسە بۆ پاک بوونەوەی ، بەڵام ئەگەر بەر لاشە بکەوێت دەبێت بشۆردرێت ، بەڵگە :

(١) عَنْ عَلِيٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : " كُنْتُ رَجُلًا مَذَّاءً فَجَعَلْتُ أَغْتَسِلُ حَتَّى تَشَقَّقَ ظَهْرِي فَذَكَرْتُ ذَلِكَ لِلنَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَوْ ذُكِرَ لَهُ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( لَا تَفْعَلْ ، إِذَا رَأَيْتَ الْمَذْيَ فَاغْسِلْ ذَكَرَكَ وَتَوَضَّأْ وُضُوءَكَ لِلصَّلَاةِ )) رواه أبو داود (206)، وصححه الشيخ الألباني رحمه الله .

لەم فەرموودە فەرمانی کردووە بە شۆردنی زەکەر و دەست نوێژ گرتنەوە ، بەڵگەیە کە مەزی پیسە و دەست نوێژ دەشکێت بە دەرچوونی .

(٢) سَهْلِ بْنِ حُنَيْفٍ قَالَ : " كُنْتُ أَلْقَى مِنْ الْمَذْيِ شِدَّةً وَعَنَاءً فَكُنْتُ أُكْثِرُ مِنْهُ الْغُسْلَ ، فَذَكَرْتُ ذَلِكَ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَسَأَلْتُهُ عَنْهُ ، فَقَالَ : (( إِنَّمَا يُجْزِئُكَ مِنْ ذَلِكَ الْوُضُوءُ )) فَقُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، كَيْفَ بِمَا يُصِيبُ ثَوْبِي مِنْهُ ؟ قَالَ : (( يَكْفِيكَ أَنْ تَأْخُذَ كَفًّا مِنْ مَاءٍ فَتَنْضَحَ بِهِ ثَوْبَكَ حَيْثُ تَرَى أَنَّهُ أَصَابَ مِنْهُ )) رواه أبو داود(210) ، الترمذي (115). وحسنه الألباني في " صحيح أبي داود "

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ئەگەر مەزی بەر جل و بەرگ کەوت پڕژاندن بەسە بۆ پاک بوونەوەی جل و بەرگەکە .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو ئومەت یەک یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە مەزی پیسە . )) "المجموع" (2/571) .

شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە مەزی پیسە ، کەس پێچەوانە یەک دەنگی نەکردووە ئیلا ھەندێک شیعەی ئیمامی نەبن ، بەڵگەیان ئەوەیە کە بە پڕژاندن مەزی لاناچێت ، ئەگەر پیس بوایا ئەوا فەرمانی دەرکرد بە شۆردن ؟

لە وەڵام دا دەڵێن پیسایی پیسە ، بەڵام ئەگەر بەر نەعل بکەوێ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە مەسح کردنی نەعلەکە بە زەوی یەوە ، وە فەرمانی نوێژیش بکەیت بەو نەعلەوە ، کەچی مەسح کردن ھەموو پیسایی لانادات ، کەواتە وتەیان پووچە بە یەک دەنگی زانایان . )) في " نيل الأوطار" (1 / 73) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام