سەردێری پرسیار:جیاوازی چییە لە نێوان خوێنی حەیز و استحاضە ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:88

پرسیار:

پرسیار // جیاوازی چییە لەنێوان خوێنی حیض و استحاضة ؟ چۆن لە یەکتر جیابکەینەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەبارەت بە حيض و استحاضة زانایان دەلێن :

(١) خوێنی حیض ڕەنگی ڕەشە ، بەلام خوێنی استحاضة ڕەنگی سۆرە .

(٢) خوێنی حیض خوێنێکی لینجە ، بەلام خوێنی استحاضة خوێنێکی ڕوونە .

(٣) خوێنی حیض بۆنێکی ناخۆشی ھەیە ، بەلام خوێنی استحاضة بۆنی نییە خوێنێکی ئاساییە .

(٤) خوێنی حیض خۆی لێک نادات ، بەلام خوێنی استحاضة خۆی لێک دەدات .

(٥) خوێنی حیض ماوەی دیارە لە کاتی خۆی دێت ھەندێک جار کەم و زیاد دەبێت ، بەلام خوێنی استحاضة ماوەی دیار نییە .

(٦) خوێنی حیض بەزۆری ئازاری لەگەلە بەتایبەتی سەرەتای ھاتنی حیض ، بەلام استحاضة بەم شێوەیە نییە .

سەبارەت بە کەمترین و زۆرترین ماوەی حیض وتەی ڕاست ئەوەیە کە دیار نییە و سنوری نییە ، ھەروەھا بۆ تەمەنیش سەرەتا و کۆتاییەکەی تەمەنێکی دیاری کراوی نییە .

ابن رشد دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە زۆرترین ماوەی حەیز و کەمترین ماوەی پاکی :

کە ئیمام مالک نقل کراوە زۆرترین ماوەی حەیز پازدە ڕۆژە ، وە ئیمام شافعیش وا دەلێت . ابو حنیفە دەلێت : زۆرترینی دە ڕۆژە .

سەبارەت بە کەمترین ماوەی حەیز ئیمام مالک دەلێت سنوری نییە .... ئیمام شافعی دەلێت : کەمترینی شەو و ڕۆژێکە . ئیمام ابو حنیفە دەلێت : کەمترینی سێ ڕۆژە . )) بدایة المجتهد ج١ لاپەڕە ٥٤٣

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانا دەلێن حەیز تەمەنی دیار کراوی ھەیە سەرەتاکەی نۆ سالە ، پێش تەمەنی نۆ سالی حەیز نییە ، کۆتاییەکەی پەنجا سالە دوای پەنجا سال حەیز نییە ئەگەر خوێنیش بەردەوام بێت ..... وتەی ڕاست سەرەتاکەی و کۆتاییەکەی سنوری نییە ...

سەبارەت بە زۆرترین و کەمترین ماوەی حەیز ھەندێک زانا دەلێن سنوری نییە ، چونکە بەلگەکان ھاتوون گشتین دیاری نەکردووە بە کاتێکی دیارکراو ..... ھەندێک ئافرەت ھەن سێ مانگ یان چوار مانگ تووشی حەیز نابن پاشان یەک مانک لە حەیز دادەبن .....)) شرح بلوغ المرام ج ١ لاپەڕە ٦٨٦ـــ ٦٨٨

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام