سەردێری پرسیار:حوکمی نووسینی ماشاء الله لەسەر خانوو یان دوکان ؟

بەرواری دانان :2018-12-05 کۆدی پرسیار:883

پرسیار:

پرسیار // حوکمی نووسینی ماشاء الله لەسەر خانوو یان دوکان ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن حەڕامە لەسەر خانوو بنووسیت ماشاء الله ، یان ماشاء الله ھەڵواسی بە دوکانەوە یان بە ئۆتومبیلەوە یان ھەر شتێکی تر .

عبدالرحمن البراك خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( نابێت ئەمە بکرێت ، بەتایبەتی ھەندێکیان دەنووسن بۆ لادانی چاو ، بەجۆرێک ئەوەی دەیبینێت دەخوێنێتەوە لە بابەتی تەبەڕوک ، ئەمەیان سوودی نییە ، چونکە ناخوێنەوە بەم شێوەیە ، بەڵکو دەخوێننەوە وەک نووسراوێک ، ئەوەی وەک نووسراوێک دەخوێنێتەوە خوای لەبیر نییە ، ... ))

صالح الفوزان پرسیار لێی کراوە : حوکمی ئەو کەسە چییە کە وشەی ماشاء الله بە ئۆتومبیلەوە ھەڵدەواسێت یان بە دوکانەوە ھەڵدەواسێت ، ئایا داخلی ھەڵواسینی تەمیمە دەبێت ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( بەڵێ ھەڵواسینی ئایەت و زیکر و دوعا بە ئۆتومبیل و دوکانەکانەوە ھەمووی ھەڵواسینی تەمیمەیە ، بەزمان بڵێ ، بڵێ : ماشاء الله ، پاداشت بەدەست دەھێنیت و بیروباوەڕیشت ڕاست دەبێت ، ئەم شتانە ھەڵمەواسە . ))

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام