پرسیار // ئایا فەرموودەی : (( الذباب كله في النار )) ڕاستە ؟
وەڵام // جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بەم فەرموودەیە ، ھەندێک زانا لاوازی دەکەن و ھەندێکی تر بەڕاستی دادەنێن ، دەلێن چونکە فەرموودەکە بەزۆر ڕێگا ھاتووە ، لەوانە :
(١) عن أنس بن مالك : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( عمر الذباب أربعون ليلة والذباب كله في النار إلا النحل. )) أخرجە أبو يعلى في مسنده (جزء 7 - صفحة 230/ 4231)
واتە : ئەنەس خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تەمەنی مێش چل شەوە ، وە ھەموو مێشەکان بۆ ناو ئاگرن ئیلا مێشی ھەنگوین نەبێت . ))
(٢) عن بن مسعود قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( الذباب كله في النار إلا النحل. )) وأخرجه الطبراني في معجمه الكبير
(٣) عن بن عباس عن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( الذباب كله في النار إلا النحلة )) وأخرجه الطبراني في معجمه الكبير
(٤) عن ابن عمر عن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( الذباب في النار ونهى عن قتل النحل وأن يحرق الطعام في أرض العدو . ))
شێخ ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە بە ھەموو ڕێگاکانییەوە پێکەوە دەگاتە پلەی صحیح . )) الجامع الصغير (1/ 576/ح5755) .
زانایان دەڵێن مەبەستی فەرموودەکە ئەوەیە تاکو مێشەکان خەلکی دۆزەخ سزا بدەن ، نەک چوونیان بۆ دۆزەخ لەبەر ئەوەیە تاکو مێشەکان خۆیان سزا بدرێن .
مناوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مێش بە ھەموو جۆرەکانییەوە " ھەندێک دەڵێن ھەموو حەشەڕاتێک دەگرێتەوە " بۆ ناو ئاگرن ، مەبەستی فەرموودەکە ئەوە بۆ ناو ئاگرن تاکو خەلکی دۆزەخ سزا بدەن ، نەک لەبەر ئەوەیە تاکو مێشەکان سزا بدرێن ، .... )) فیض القدیر .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net