سەردێری پرسیار: حوکمی میز کردن لە حەمام ؟

بەرواری دانان :2018-12-06 کۆدی پرسیار:886

پرسیار:

پرسیار // حوکمی میز کردن لە حەمام ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // زانایان دەڵێن باش نییە میز لە حەمام بکەیت " واتە : شوێنی خۆشۆردن " ، بەڵگە :

(١) عَنْ حُمَيْدِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ قَالَ : (( لَقِيتُ رَجُلًا صَحِبَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَمَا صَحِبَهُ أَبُو هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَرْبَعَ سِنِينَ ، قَالَ : نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ يَبُولَ أحدنا فِي مُغْتَسَلِهِ )) رواە النسائي (238) ، وأبي داود (28) ، صححه النووي في " المجموع " (2/ 91) ، وصححه الألباني .

واتە : حمید بن عبد الرحمان دەڵێت : گەیشتم بە پیاوێک ھاوەڵایەتی پێغەمبەر کردووە ھەر وەک چۆن ئەبو ھوڕەیڕە ھاوەڵایەتی کردووە چوار ساڵ ، وتی : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە یەکێک لە ئێمە میز بکات لە شوێنی خۆشۆردن .

(٢) عن عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُغَفَّلٍ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( لَا يَبُولَنَّ أَحَدُكُمْ فِي مُسْتَحَمِّهِ ، فَإِنَّ عَامَّةَ الْوَسْوَاسِ مِنْهُ )) رواه الترمذي (21) ، والنسائي (36) ، وأبو داود (27) ، وصححه ابن القطان في " بيان الوهم والإيهام" (5/606) ، والمنذري في " الترغيب والترهيب " (1/111) ، وحسنه النووي في "خلاصة الأحكام" (1/156) ، وصححه العراقي ، والشيخ مقبل الوادعي في " الصحيح المسند" (903). وتكلم فيه بعضهم لأن في إسناده : أشعث بن عبد الله الأعمى ، وفيه كلام ، وصححه الألباني في " ضعيف الترمذي" (21) دون زيادة : ( فَإِنَّ عَامَّةَ الْوَسْوَاسِ مِنْهُ )، لأن الفقرة الأولى جاء ما يشهد لها ، بخلاف هذه الجملة.

واتە : عبداللە بن مغفل دەڵێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( کەس لە ئێوە با میز نەکات لە شوێنی خۆشۆردن ، چونکە زۆربەی وەسواسەکان بەھۆی ئەمەوە دروست دەبێت . ))

مبارەکفوری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " إِنَّ عَامَّةَ الْوِسْوَاسِ مِنْهُ " واتە : زۆربەی وەسواسەکان بەھۆی میز کردن لە شوێنی خۆشۆردن دروست دەبێت ، چونکە شوێنەکە پیس دەبێت ، وەسواس بۆ دروست دەبێت ، ئایا ھیچ پڕوشکی ئاوی بەر کەوتووە یان نە . )) " تحفة الأحوذي" (1/81).

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت : (( حەنەفی و شافعی و حنابلە دەقیان ھەیە کە باش نییە میز بکرێت لە شوێنی خۆشۆردن . )) " الموسوعة الفقهية" (43/ 154) .

زانایان دەڵێن باش نییە میز لەناو حەمام بکرێت بەم دوو مەرجە :

یەکەم : شوێنی خۆشۆردنەکە ئاوی لێ دەرنەچێت ، بەڵام ئەگەر ئاوی لێ دەربچێت و بڕوات ، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە میزی تێدا بکەیت . "معالم السنن" للخطابي (1/22).

قال عطاء : (( إذا كان له مخرج ، فلا بأس به )) انتهى من "مصنف عبد الرزاق" (1/256).

عطاء ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ئەگەر شوێنی دەرچوونی ھەبێت ، ئەوا ھیچی تێدا نییە میزی تێدا بکەیت .

قال عبد الله بْنُ الْمُبَارَكِ : (( قَدْ وُسِّعَ فِي الْبَوْلِ فِي الْمُغْتَسَلِ إِذَا جَرَى فِيهِ الْمَاءُ )) انتهى من "سنن الترمذي" (1/ 75).

عبداللە بن المبارك ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەرفراوانی تێدایە بۆ میز کردن لە شوێنی خۆشۆردن ئەگەر ئاو بڕوات . ))

دووەم : زەویەکەی شوێنی خۆشۆردن نەرم بێت یان خۆڵ بێت ، بەجۆرێک ئەگەر میز بکرێت زەوی بخواتەوە یان جێگیر بێت لەسەری ، ئەمەیان ھۆکارە بۆ وەسواس ، بەڵام ئەگەر زەوی ڕەق بێت و میز لەسەر نەوەستێت ، ئەمەیان نەھی لێی نەکراوە .

خلیل ئەحمەد سھارنفوری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر زەوی شوێنی خۆشۆردن بە شێوەیەک بێت پروشکی میز بۆی نەگەڕێتەوە بە خۆشۆردن ، یان کونی ھەبێت ھیچ میز جێگیر نەبێت ، لەم حالەتە مەکروھ نییە میزی تێدا بکەیت . )) بذل المجهود في حل سنن أبي داود ج١ لاپەڕە ٢٥٩

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام