پرسیار // حوکمی مۆسیقا و گۆرانی چییە ؟
وەڵام // زانایان دەڵێن گۆرانی و مۆسیقا حەڕامن ، بەڵگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ومن الناس من يشتري لهو الحديث ليضل عن سبيل الله )) [ لقمان : ٦ ] .
واتە : لەنێو خەڵکدا ھەیە وتەی بیھودە ، شانامەی عەجەم و یان ھەر فکرەیەکی ڕووخێنەر ، لەتۆی کتێبێکدا یان لەناو " سیدی " یەکدا دەکڕی ، یان بۆ خۆی دەنووسێ و بۆ چەواشەکردنی خەڵک بڵاوی دەکاتەوە .
لھوالحدیث : مانایەکی بەربڵاو و فراوانی ھەیە ، چونکە ھەموو جۆرە وتەیەک ئادەمی سەرقاڵ بكا و بەرەو گومڕای ڕایکێشێت ، ئیتر گۆرانی و ئاوازی بزوێن بێت یان ھەر وتەیەکی بێھوودە ، ئەمانە ھەموو دەگرێتەوە .
ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : مەبەست پێی گۆرانی یە .
حەسەنی بەصری و موجاھد ڕەحمەتی خوایان لێ بێت دەفەرموون : مەبەست پێی گۆرانی و ئالەتی ڕابواردنە .
تفسير الطبري ج٢١ لاپەڕە ٤٠ ، تفسير ابن كثير ج٣ لاپەڕە ٤٥١
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەسە تەفسیری صحابی و تابعی کە بۆ للھو کە مەبەست پێی گۆرانی یە ، بە صحیحی لە بن عباس و ابن مسعود نقل کراوە ، ابو صھباء دەڵێت : پرسیارم لە ابن مسعود كرد سەبارەت بە : " ومن الناس من يشتري لهو الحديث " فەرمووی : بەو خوایەی کە ھیچ پەرستراوی بە حەق نییە ئیلا ئەو نەبێت لەم ئایەتە مەبەست پێی گۆرانی یە ، سێ جا ئەمەی دووبارە کردەوە ، ھەروەھا لە ابن عباسیش نقل کراوە کە گۆرانی یە ، ....... )) إغاثة اللهفان 1/258-259 .
(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( واستفزز من استطعت منهم بصوتك )) [ الإسراء : ٦٤ ]
واتە : ھەر کەسێکیان تۆ پێی دەوێریت بانگی بکەو ، بە دەنگی سەدای ناھەقی خۆت بیخرۆشێنە و لە ھەقیی وە دوورخە ، ھەتا دەیخەڵەتێنی و فریوی دەدەیت .
مجاھد دەڵێت : دەنگی شەیتان گۆرانی و تەوی پووچە .
(٣) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( أفمن هذا الحديث تعجبون ، وتضحكون ولا تبكون ، وأنتم سامدون )) [ القمر : ٥٩ - ٦١ ] .
واتە : ئایا ئێوە لەم وتەیە " قورئان " سەرسام ئەبن ؟! ، و پێدەکەنن لەکاتی بیستندا و ناگرین تا پەند و ئامۆژگاری لێی وەرگرن ، ئەبوو وانەبوایە وە بەردەوام ئێوە بێ ئاگا و سەر گەرم دەبن .
ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " وأنتم سامدون " سفیان الثوری لە باوکی دەگێڕێتەوە ، ئەویش لە ابن عباس دەگێڕێتەوە دەڵێت : مەبەست پێی گۆرانی یە ، ... )) تفسير ابن كثير .
(٤) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ليكونن من أمتي أقوام يستحلون الحر والحرير والخمر والمعازف .... )) رواه البخاري تعليقا برقم 5590 ، ووصله الطبراني والبيهقي ، وراجع السلسلة الصحيحة للألباني 91 .
واتە : لە ئومەتی من خەڵکانێک دێن زینا و حەریر و عەرەق و ئالەتی ڕابواردن حەڵاڵ دەكەن .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ حەڕامی معازف ، معازف ئالاتی ڕابواردن ھەمووی دەگرێتەوە لای زانایانی زمانەوانی ، ئەم ناوە ھەموو ئالەتی ڕابواردن دەگرێتەوە .)) مجموعە الفتاوی 11/535 .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەزھەبی ھەر چوار پێشەوایەکان ئەوە کە ئالەتی ڕابواردن حەڕامە بەھەموو جۆرەکانیەوە ، فەرموودە جێگیر بووە لە صحیح بوخاری پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت خەبەری داوە لە ئومەتی من کەسانێک دێن زینا و حەریر و عەرەق و ئالەتی ڕابواردن حەڵاڵ دەکەن ، ... شوێن کەوتووانی پێشەوایەکان کەس نقلی نەکردووە جیاوازی . )) مجموعة الفتاوى 11/576 .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net