سەردێری پرسیار: ئایا بڕینی دەستی دز لە ئایەتی سورەت مائدة بەمانای دەست بڕین دێت یان دەست گرتنەوە یان بریندار کردن دێت ، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ )) ؟

بەرواری دانان :2018-12-08 کۆدی پرسیار:890

پرسیار:

پرسیار // ئایا بڕینی دەستی دز لە ئایەتی سورەت مائدة بەمانای دەست بڕین دێت یان دەست گرتنەوە یان بریندار کردن دێت ، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ )) ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // سەرەتا زانایان دەڵێن دزی کردن حەرامە بە بەڵگەی قورئان و سونەت و یەک دەنگی ھەموو زانایان :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( والسارق والسارقة فاقطعوا أيديهما جزاءً بما كسبا نكالاً من الله والله عزيز حكيم )) [ المائدة : ٣٨ ] .

واتە : دەستی پیاو ژنی دز ، لە تۆلەی دزی کردندا ببڕن ، لە تۆلەو سزای دزیکردندا ، بڕیارێکە لەخواوە دراوە ، دەبێت ئەنجامی بدەن ، خواش زۆر بەتوانا و باڵا دەست و کاربەجێ و کارزانە ، ھەموو شتێکی پڕ لە حیکمەتە .

خوێندنەوەی ابن مسعود ھاتووە زانایان دەڵێن شازە ، دەفەرمووێت : (( فاقطعوا أیمانھما )) واتە : دەستی ڕاستی ھەردووکیان ببڕن .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم خوێندنەوەیە ئەگەر دروست بێت تەواوە ، ئەگەر نا تەفسیری ئەم ئایەتە ھەر بەم شێوەیە دەستی ڕاست دەبڕدرێت . )) المغنی ج١٢ لاپەڕە ٤٤٠

(٢) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تقطع اليد في ربع دينار فصاعداً )) رواه البخاري (الحدود/6291) ، واتە : دەستی دز دەبڕدرێت لە چارەکی دینار .

قطع : لە زمانی عەرەبی دا بەمانای بڕین دێت ، سەبارەت بە ئایەتی سورەت یوسف ئەو ئافرەتانەی دەستی خۆیان بڕی ، گومانی تێدا نییە لێرەش ھەر بەمانای بڕین دێت ، بەڵام ھەر کەسێک گوێی لەم ئایەتە بێت تێ دەگات بڕین مەبەست چ بڕینێکە ، بڕینێکە وەک بڕینی دەستی دز نییە ، چونکە چیڕۆکەکە ڕوون و ئاشکرایە .

بە شێوەیەکی گشتی ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر بڕینی دەستی دز ، وە قورئان و سونەت و بڕینی دەستی دز بە فەرمانی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، وە کردەوەی ھاوەڵان ڕوون و ئاشکرایە بۆ بڕینی دەستی دز . کە لە ئەبو بکر و عومەر و عەلی جێگیر بووە دەستیان بڕیوە لە مەچەکەوە .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شافعی و ئەبو حەنیفە و مالک و زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کە دەستی دز دەبڕدرێت لە مەچەکەوە ، .... )) شرح صحیح مسلم

بوخاری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیمام عەلی خوا لێی ڕازی بێت دەستی دزی بڕیوە لە مەچەکەوە . )) فتح الباری ج١٢ لاپەڕە ٩٦

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام