پرسیار // ئایا دروستە پیاو خوشکەزای خۆی مارە بکات ؟
وەڵام // خوشکەزا : واتە : کەسێک ئافرەتێکی مارە کردووە ، ئەم ئافرەتە خوشکێکی ھەیە و شووی کردووە و مناڵی ھەیە ، کچی خوشکی خێزانی تۆ پێی دەڵێن خوشکەزا .
زانایان دەڵێن نابێت ئافرەتێک و پووری پێکەوە کۆبکەیتەوە ، بەڵگە :
عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : ( لَا يُجْمَعُ بَيْنَ الْمَرْأَةِ وَعَمَّتِهَا ، وَلَا بَيْنَ الْمَرْأَةِ وَخَالَتِهَا ) البخاري (5109) ، ومسلم (1408) . واتە : ژن و پوورەکەی کۆناکرێنەوە جا خوشکی دایکی بێت یاخود باوکی .
واتە : کاتێک ھەردووکیان لەژیاندا بن کۆکردنەوەیان حەرامە ، بەلام پاش مردنی ژن حەڵالە و دروستە پووری مارە بکەیت یان دوای تەلاق دان دروستە پووری مارە بکەیت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : پیاوێک ئافرەتێکی مارە کردووە و مناڵیشی ڵەو ئافرەتە ھەبووە ، وە دەیەوێت کچی خوشکی خێزانی خۆی مارە بکات ، ئایا ئەمە دروستە ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( کچی خوشک ، خوشک " واتە : خوشکی دایک " دەبێتە پور " واتە : خالەت " بۆ ئەو کچە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " لا يجمع بين المرأة وعمتها ولا بين المرأة وخالتها " ، واتە : ژن و پوورەکەی کۆناکرێنەوە جا خوشکی دایکی بێت یاخود باوکی ، حەڵاڵ نییە بۆی کچی خوشکی خێزانی خۆی مارە بکات مادەم خێزانی خۆی ماوە و خێزانیەتی ، بەڵام ئەگەر لە خێزانی خۆی جیابووەوە و کچی خوشکی خێزانی خۆی مارە کرد ، ئەمەیان دروستە . )) " فتاوى نور على الدرب " (19/2) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net