پرسیار // حوکمی بەرکاھێنانی قاپ و قاچاغی زێڕ و زیو بۆ خواردن و خواردنەوە ؟
وەڵام // حەڕامە خواردن و خواردنەوە بخۆیت لەناو قاپ و قاچاغی زێر و زیو ، کە ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر حەڕامی ، بەڵگە :
عَنْ حُذَيْفَةَ بنِ الْيَمَانِ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( لا تَشْرَبُوا فِي ءَانِيَةِ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَلا تَأْكُلُوا فِي صِحَافِهِمَا، فَانَّهَا لَهُمْ فِي الدُّنْيَا وَلَكُمْ فِي الآخِرَةِ )) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە : لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێ : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( لە قاپ و قاچاغی زێڕ و زیودا مەخۆنەوە ، وە لە قاپ و قاچاغی زێڕ و زیودا خواردن مەخۆن ، وە لەناو قاپی گەورەی زێڕ و زیودا مەخۆن ، چونکە لە دونیادا بۆ ئەوانە " واتە بێ باوەڕەکان " وە لە دواڕۆژدا بۆ ئێوەیە . ))
ابن قطان ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە کە نابێت موسلمان بخوات و بخواتەوە لەناو قاپی زێڕ و زیو . )) "الإقناع في مسائل الإجماع" (1/ 326) .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی نییە لەنێوان ھاوەڵانی ئێمە لەسەر حەڕامی بەکارھێانی قاپی زێڕ و زیو ، ئەمە مەزھەبی أبي حنيفة ، ومالك ، والشافعي ، نەم زانیووە جیاوازی ھەبێت . " المغني (1/ 55) .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو ھاوەڵانی ئێمە یەک دەنگن لەسەر حەڕامی خواردن و خواردنەوە بێجگە لە قاپ و قاچاخی زێڕ و زیو ، وە بۆ بێجگە لە خواردن و خواردنەوەش ، ئیلا ئەوە نەبێت لە داود ظاهری نقل کراوە کە دەڵێ حەڕامە خواردنەوە تێدا بخۆیتەوە بێجگە لە خواردن " واتە خواردن دروستە ، وە وتەیەکی کۆنی شافعیشە . )) المجموع (1/ 248).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net