سەردێری پرسیار:حوکمی بەکارھێنانی قاپی ئەڵماس بۆ خواردن و خواردنەوە ؟

بەرواری دانان :2018-12-09 کۆدی پرسیار:893

پرسیار:

پرسیار // حوکمی بەکارھێنانی قاپی ئەڵماس بۆ خواردن و خواردنەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام // جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە بەکارھێنانی قاپ و قاچاغی گرانبەھا ، سێ وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان دەڵێن دروستە بەکار بھێنی بۆ خواردن وخواردنەو و شتی تر ، بەڵگە :

(١) ئەصل قایە ھەموو قاپ و قاچاغێک حەڵاڵە ئیلا بەڵگە ھاتبێت بۆ حەڕام کردنی .

(٢) تەنھا حەڕام کردنی زێڕ و زیو بەڵگەیە بێجگە لە زێڕو زیو ھەر شتێکی تری گرانبەھا دروستە بەکار بھێنیت .

(٣) ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن کە دروستە بەکاربھێنیت .

(٤) عیلەتی نەھی کردن شکاندنی دڵی ھەژارەکان و خۆ بەگەورە دانانە ، بە بەکارھێنانی بێجگە لە زێڕو زیو ئەمە ناھێتە دی .

دووەم : ھەندێک زانا دەڵێن باش نییە بەکاربھێنیت ، کە ئەمە وتەیەکە لە مەزھەبی مالکی ، بەڵگە :

(١) عیلەتی نەھی کردن لەبەر ئیسراف و خۆ بە گەورە دانانە ، ئەگەر شتی تری گرانبەھا بەکاربھێنیت ئەوە باش نییە .

سێیەم : ھەندێک زانای تر دەڵێن حەڕام بەکار بھێنیت ، کە ئەمە وتەی ھەندێک مالکی و وتەیەکە مەزھەبی شافعی ، بەڵگە :

(١) عیلەتی نەھی کردن لەبەر ئیسراف و خۆ بە گەورە دانانە ، ئەگەر شتی تری گرانبەھا بەکاربھێنیت ئەوا تووشی ئیسراف بوویت و حەڕامە .

وتەی ڕاست دروستە بەکاریان بھێنیت ئەگەر نەگاتە حەدی ئیسراف .

قال ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە قاپەکانی تر : ڕێگەپێدراوە ھەلگرتن و بەکارھێنانی ، جا چ گرانبەھا بێت ، وەک : الیاقوت وَالْبِلَّوْرِ وَالْعَقِيقِ وَالصُّفْرِ وَالْمَخْرُوطِ مِنْ الزُّجَاجِ ، یان گرانبەھا نەبێت ، وەک : دار و خەزف و پێست .

مەکروھ نییە بەکارھێنانی ئەمانە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان ، .......

نابێت ئەمانە قیاس بکرێت لەسەر زێڕ و زیو لەبەر دوو ڕوو :

یەکەم : ئەمانە کەس نایان ناسێت ئیلا ھەندێک خەڵک نەبێت " خەڵکانێکی تایبەت " ، ئەو قاپە گرانبەھایانە بە بەکارھێنانی دڵی ھەژارەکان ناشکێت ، پێچەوانەی زێڕ و زیو .

دووەم : ئەم جەوھەرانە لەبەر کەمی یان " واتە : کەم دەست کەوتنیان " ناکرێتە قاپ و قاچاغ ئیلا بە دەگمەن نەبێت ، ڕێگە پێدانی سەر ناکێشێت بەکارھێنانی . )) المغني"(1/105).

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە قاپەکانی تر پاک بەکاربھێنیت ، جا چ گرانبەھا بێت ، وەک : الْيَاقُوتِ وَالْبَلُّورِ وَالْعَقِيقِ ، یان گرانبەھا نەبێت ، ...... نەھی تایبەتە بە زێڕ و زیو و ھیچ شتێک وەک ئەمانە نییە . )) "شرح عمدة الفقه" (1/ 118) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ( ئەگەر پیاوێک بخوات و بخواتەوە لە قاپی ئەڵماس ، ئەوەی زانراو بێت ئەڵماس زۆر گرانبەھایە ، یەکێک بڵێت : ئەمە حەڕامە ، ئەوە ئێمە پێی دەڵێین : ئەمە حەڵاڵە ، ئەصل وایە حەڵاڵە ئیلا بەڵگە لەسەری ھاتبێت . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ١٤٢

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام